کۆریای باشوور دیپسیک بە پێدانی داتای بەکارهێنەران بە تیکتۆک تۆمەتبار دەکات

18-02-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی کۆریای باشوور مۆدێلی ژیریی دەستکردی دیپسیک بەوە تۆمەتبار دەکەن کە داتاکانی بەکارهێنەرانی بە کۆمپانیای بایتدانسی چینی داوە، ئو کۆمپانیایەی خاوەنداریێتی تیکتۆک دەکات.
 
رۆژی سێشەممە، 18ـی شوباتی 2025، فەرمانگەی پاراستنی زانیاری کەسیی کۆریای باشوور (PIPC) لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "ئێمە لەوە دڵنیابووینەتەوە کە دیپسیک پەیوەندی لەگەڵ بایتدانسدا هەیە."
 
فەرمانگەکە ئاماژە بەوەش دەکات، سەرەڕای ئەوەی دڵنیابوونەوە لەوەی پەیوەندی دیپسیک و کۆمپانیای بایتدانس هەیە، بەڵام هێشتا دڵنیانین لەوەی دیپسیک چ داتایەک و چەند داتای بە بایت دانس داوە.
 
PIPC دیپسیک بەوە تۆمەتبار دەکات کە یاساکانی کۆریای باشووری پێشێل کردووە و داواش لە هاووڵاتییانی وڵاتەکە دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لەوەی زانیارییە کەسییەکانیان بەو مۆدێلەی ژیریی دەستکرد بدەن.
 
دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور رۆژی 16ـی ئەم مانگە، دابەزاندنی چات بۆتی (دیپسیک)ـیان بلۆککرد، تاوەکو ئەو کاتەی لێکۆڵینەوە دەکەن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ داتاکانی بەکاربەران دەکات.
 
پێش ئەوەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە دابەزاندنی دیپسیک قەدەخە بکەن، زیاتر لە ملیۆنێک کەس لەو وڵاتە چات بۆتەکەیان دابەزاندبوو.
 
مۆدێلی ژیریی دەستکردی دیپسیک بە تێچوویەکی کەم دروستکراوە و رکابەری لەگەڵ چات بۆتە ئەمریکییەکانی وەک چات جی پی تی دەکات، ئەوەش کاریگەریی گەورەی لەسەر بازاڕەکانی جیهان داناوە.
 
لەکاتی راگەیاندنی دیپسیک، بەهای پشکی کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکانی ئەمریکا زیاتر لە یەک تریلیۆن زیانیان بەرکەوت.
 
سەرەڕای ئەوەش؛ پێشکەوتنەکانی ئەو چات بۆتە گڕی لە بازاڕەکانی بۆرسەی چین بەردا و بە بەهای زیاتر لە 1.3 تریلیۆن دۆلار، بازاڕەکانی چینی بەرزکردەوە.
 
لە ئەمریکاش کۆنگرێس یاسایەکی پێشنیاز کردووە کە رێگری لە بەکارهێنانی دیپسیک لەسەر سیستم و کۆمپیوتەرەکانی دامەزراوەکانی حکومەت دەکات.
 
هەروەها لە ئوسترالیا، حکومەت بەکارهێنانی دیپسیکی قەدەخەکردووە و نیگەرانیی خۆی دەڕبڕیوە لەوەی لە رێگەی چات بۆتەکەوە، داتای کەسیی بەکاربەران بۆ سیخوڕی بەکاربێت و بدرێتە حکومەتی چین.
 
لە تایوان بە هەمان شێوە، بەکارهێنانی ئەو چات بۆتە لەسەر ئامێرەکانی دامەزراوە حکومییەکان قەدەخە کراوە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەشتی تاکسییەکانی چین بە دەنگ و ڤیدیۆ تۆمار دەکرێن.

بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە تاکسییەکانی چین، رێژەی تاوانی 7 هێندە کەمکردووەتەوە

دەمێکە چین سەردەمی تاکسی میتەر یان پێوەری ئەلیکترۆنی تێپەڕاندووە، جگە لە شوێنهەڵگر (GPS)، هەموو گەشتەکان بە دەنگ و ڤیدیۆ تۆماردەکرێن، ئەمەش وایکردووە تاوانی نێو تاکسی حەوت هێندە کەم بکات.