لە نەخۆشخانەیەکی پەکین ئاگرکەوتەوە و 21 کەس گیانیان لەدەستدا

18-04-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی پەکین 21 کەس گیانیان لەدەستدا و 71 کەسیش بە سەلامەتی رزگارکران.
 
رۆژی سێشەممە، 18ـی نیسانی 2023، میدیای فەرمیی پەکین رایگەیاند، کاژێر 13:00 بە کاتی پەکین (08:00 بە کاتی هەولێر) ئاگر لە نەخۆشخانەی چانفینگی پەکین کەوتەوە، دوای نیو کاژێر تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد و 71 کەسیان لەنێو نەخۆشخانەکە رزگار کردووە.
 
بەگوێرەی میدیای فەرمیی چین، لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا 21 گیانیان لەدەستداوە. تاوەکو ئێستا هۆکای ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
 
چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە لە شۆشیاڵمیدیا بڵاوبووەتەوە، نیشانی دەدات کە خەڵک لە باڵەخانەکەوە خۆیان هەڵدەدەنە خوارەوە. تائێستاش ژمارەی بریندارەکان نەزانراوە.
 
نەخۆشخانەکە 25 خولەک بە ئۆتۆمبێل لە ناوەندی شاری پەکینەوە دوورە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.