نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئازەربایجان

18-07-2023
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی ئازەربایجان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئازەربایجان و ئەمڕۆ سێشەممە، 18-7-2023 کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکات کە سەرەکیترینیان لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتەیە. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆدەبێتەوە و هەردوو سەرۆک پەیوەندییەکانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، برەودان بە هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ دەکەن.
 
سەردانەکە لەدوای ئەوە دێت، لە شوباتی ئەمساڵدا و لەچوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی و ئیلهام عەلێیڤ کۆبوونەوە و، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئازەربایجان بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ وڵاتەکەی.
 
عەلیێڤ لە کۆبوونەوەی رابردوویدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە رووی ئابووری و بازرگانی کردبوو،  لەگەڵ دامەزراندنی ئەنجوومەنێکی ئابووری بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Alex Brandon/AP

ترەمپ: ئێران 10 ساڵی بۆ بونیادنانەوە پێویستە و گۆڕینی دەسەڵات ئامانجی سەرەکیمان نییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، بەهۆی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، ئێران بۆ 10 ساڵ ناتوانێت ژێرخانەکەی بونیاد بنێتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، مەبەستی سەرەکیی واشنتن رێگریکردنە لە چەکی ئەتۆمی، نەک گۆڕینی دەسەڵات لە تاران