بەریتانیا: رێگری لە هێرشی زیاتری درۆنیی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان بکرێت

18-07-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق دەڵێت، هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان زیان بە ئابووریی عێراق دەگەیێنن.
 
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بەریتانیا هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییانەی نێو عێراق شەرمەزار دەکات، لەنێویاندا ئەو هێرشانەی لەم هەفتەیەدا ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج".
 
باڵیۆزخانەکە دەڵێت، "ئەم هێرشانە هەڕەشەن بۆ سەر سەلامەتیی خەڵکی سڤیل و زیان بە ئابووری و سەقامگیریی عێراق دەگەیێنن".
 
بەریتانیا هانی  حکومەتی عێراقیش دەدات رێگری هێرشی زیاتری هاوشێوە بکات و ئەو کەسانە رووبەڕووی لێپێچینەوە بکاتەوە، کە بەرپرسیارن لە هێرشەکان.
 
لە ئێوارەی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە هێرشکراوەتە سەر 5 کێڵگەی نەوت لە هەرێمی کوردستان: خورمەڵە، تاوکێ، سەرسنگ، باعەدرێ و پیشابوور. 
 
بەهۆی هێرشەکانەوە بەرهەمهێنانی 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەرێمی کوردستان راگیراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە