ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکەی هایتی گەیشتە نزیکەی 2000 کەس

18-08-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هایتی دۆزینەوەی تەرمی 500 کەسی دیکەی راگەیاند کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی شەممە گیانیان لەدەستداوە،  ئێستا کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکە لە 2000 کەس نزیکبووەتەوە.
 
تاوەکو ئێستا بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی شەممە 14-08-2021 کە گوڕەکەی 7.2 پلەی پێوەری رێختەر بوو، 1941 کەس گیانیان لەدەستداوە، بوومەلەرزەکە بەشی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەی هەژاند.
 
دوای بوومەلەرزەکە لە شاری لێس کایێس، باهۆزێکی تووند هەڵیکرد، ئەمەش دۆخەکەی هێندەی دیکە دژوارتر کرد و هەوڵەکانی گەڕان و دۆزینەوەی قوربانیانی راگرت و حاڵی ئەوانەشی خراپترکرد کە بەهۆی بوومەلەرزەوە ئاوارەبوون.
 
ئاژانسی بەرگریی شارستانیی هایتی دەڵێ، "9900 کەس بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە برینداربوون، زیاتر لە 7000 ماڵی رووخاند، زیانی بە 5000ی دیکە گەیاند، نزیکەی 30 هەزار خێزانی بێ ماڵ و حاڵ هێشتەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە