رووداو دیجیتاڵ
ئیسپانیا پرۆگرامێکی بۆ راکێشانی ئەو کۆچبەرانە دەستپێکردووە کە پزیشکن یان بڕوانامەیەکی پزیشکییان هەیە.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا رایگەیاندووە کە دەیەوێت زۆرترین پزیشک لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپاوە بباتە ئەو وڵاتە، بۆیە تاوەکو 29ـی مانگی 9ـی ئەم ساڵ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بچنە ئیسپانیا و کار بکەن، دەتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوەی تیۆری و کردەیی پزیشکیدا بکەن، بۆئەوەی بڕوانامەکانیان دانی پێدابنرێت و بتوانن لەو وڵاتە دەستبەکار بکەن.
وەکو وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، دوای ئەوەی کەسی داواکار لە وڵاتی خۆیەوە و لەڕێگەی باڵیۆزخانەکانەوە بەڵگەنامە و بڕوانامەکانی پێشکێش دەکات، لە قۆناخی دووەمدا ئەو تێستانە دەکرێن و قۆناخی سێیەم وەرگرتنی مافی مانەوە و کارکردنە.
جگە لە ئیسپانیا؛ چەند وڵاتێکی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا، لەوانە ئەڵمانیا، نەرویج و فینلەند دەیانەوێت ئەو کۆچبەرانە وەربگرن کە پێویستیان پێیانە لە کەرتە جیاوازەکان و بە رێگەی یاسایی بیانبەنە وڵاتەکانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ