رووداو دیجیتاڵ
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، گەیشتە واشنتن دی سی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. شاندێکی سەرکردەکانی ئەورووپاش بۆ داڕشتنی داهاتووی پشتیوانیی رۆژئاوا بۆ ئۆکراینا، یاوەریی دەکەن.
ئەمە پوختەی ئەو کۆبوونەوانەیە کە چاوەڕوان دەکرێن (بەکاتی هەولێر):
کاژێر 7:00ـی ئێوارە: سەرکردەکانی ئەورووپا دەگەنە کۆشکی سپی.
کاژێر 8:00ـی ئێوارە: ترەمپ پێشوازی لە زیلینسکی دەکات.
کاژێر 8:15ـی ئێوارە: کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان ترەمپ و زیلینسکی
کاژێر 9:15ـی شەو: ترەمپ پێشوازی لە سەرکردەکانی ئەورووپا دەکات
کاژێر 10:00ـی شەو: کۆبوونەوەی فرەلایەنە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەورووپا
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، لە لووتکەی ئەلاسکادا لەگەڵ ترەمپ، داواکارییەکانی خۆی بۆ "گۆڕینەوەی خاک" لەگەڵ ئۆکراینا خستەڕوو.
سەرکردەکانی ئەورووپا گوشار دەکەن بۆ ئەوەی ترەمپ هاوڕایان بێت لە گرتنەبەری هەڵوێستێکی تووند بەرامبەر پووتین، بۆ رێگریکردن لە ململانێی داهاتوو.
هاوکات لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان، زیلینسکی رۆژی دووشەممە هێرشەکانی رووسیای بۆ سەر هەرێمەکانی خارکیڤ، زاپۆریژیا و سومی سەرکۆنە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ