لە ئەمریکا دەیان جوو لەبەردەم کۆشکی سپی رێپێوانی پشتگیری لە غەززەیان کرد

18-10-2023
لهۆن نەسرەدین
ژمارەیەک جوو لەبەردەم کۆشکی سپی
ژمارەیەک جوو لەبەردەم کۆشکی سپی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەیان جووی دانیشتووی ئەمریکا بەدەم سروودی ئایینییەوە چوونە بەردەم کۆشکی سپی؛ پێچەوانەی خۆپێشاندانی جووەکانی دیکەی ئەمریکا، ئەوان پشتگیرییان لە فەلەستینییەکان کرد.
 
میگەن، جووی دانیشتووی ئەمریکا گوتی، "لێرەم وەکو جوویەک و داوا لە خەڵک دەکەم بە ویژدانەوە تەماشای بارودۆخەکە بکەن؛ ئێمە مردن و نەهامەتیی فەلەستینییەکان دەبینین. کاری دڕندەیی دژ بە دانیشتووانی غەززە دەکرێت، 75 ساڵە ئەوە حاڵی فەلەستینییەکانە. خەمبارم، بەرگەی ئەو ستەمە ناگرم کە دژ بە خەڵکی غەززە دەکرێت."
 
لەنێو جووەکاندا دوو کۆمەڵە هەن کە دژە زایۆنی و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلن. بزووتنەوەی "ناتۆری کانتا" و "تۆڕی نێودەوڵەتیی جووەکانی دژە زایۆنی" باوەڕیان وایە گەڕانەوەی جووەکان بۆ زەمینی خۆیان دەبێت بە مۆڵەتی خودا بێت و ئەوەی کە ئێستا هەیە بە زۆری چەک کراوە و رەوایەتیی نییە.
 
مەریەم گرۆسمەن، مامۆستای ئایینیی جوو دەڵێت، "بەشێکین لە جووڵەیەکی سەراسەریی ئەمریکا. هەزاران کەس هەن هەمان هەست و هەڵوێستی ئێمەیان هەیە، ئەوەی کە لە غەززە روودەدات دڕندەییە و ئێمە دژی ئەوەین نەهامەتیی جووەکان بکرێتە پاساوێك بۆ لێدانی فەلەستینییەکان."
 
ژمارەی جووە دژە ئیسرائیلییەکان بە نزیکەی 10 هەزار کەس مەزەندە دەکرێن، بەشێکیان لە قودس (ئۆرشەلیم) و بەشی زۆریشیان لە ناوچەی گرانبەهای مانهاتنی نیویۆرکن، ئیسرائیل بە "گرووپێكی بچووکی تووندڕۆ" ناویان دەبات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا؛ بیڵ گەیتس، خاوەنی مایکرۆسۆفت و هاوارد لووتنیک، وەزیری بازرگانیی ئیدارەی ترەمپ

بەڵگەنامە نوێیەکان پەیوەندییەکانی گەیتس، مەسک و لووتنیک بە ئێپستینەوە ئاشکرا دەکەن

بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامە نوێیەکانی تایبەت بە جێفری ئێپستین، بازرگان و تاوانکاری سێکسی، جارێکی دیکە سەرنجی خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین پیاوانی ئەمریکا، لەنێویاندا بیڵ گەیتس و ئیلۆن مەسک