شەش فڕۆکەخانەی فەرەنسا بەهۆی "هەڕەشەی تیرۆر"ەوە چۆڵکران

18-10-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شەش فڕۆکەخانەی فەرەنسا چۆڵکران، ئەوەش بەهۆی "هەڕەشەی تیرۆر"ەوە. 
 
پۆلیسی فەرەنسا رۆژی چوارشەممە 18-10-2023 بڵاویکردەوە، فڕۆکەخانە لە شارەکانی لیل، لیۆن، نانتێ، نیس، تۆڵۆز و بەوڤەی چۆڵکراون، ئەوەش بەهۆی "هەڕەشەی تیرۆریستی"یەوە. 
 
پۆلیسی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی پەیوەندیدار گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکان و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت هەڕەشەکان تا چەندە راستەقینەن. 
 
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی فەرەنسا فەرمانی کردووە هیچ فڕۆکەیەک لەو فڕۆکەخانانە نەفڕێت تاوەکو هەموو شت روون دەبێتەوە. 
 
رۆژی 13-10-2023 پیاوێکی بە رەچەڵەک چیچانی لە باکووری فەرەنسا مامۆستایەکی پێشووی ئامادەیی خۆی بە چەقۆ کوشت و سێ کەسی دیکەی بریندارکرد. 
 
دوای هێرشەکە حکومەتی فەرەنسا هەڕەشەی تایبەت بە تیرۆری لە وڵاتەکەیدا بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردەوە و هەر زووش لێکۆڵەرانی دژەتیرۆری ئەو وڵاتە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد، ئەوەش لە کاتێکدایە کە شەڕی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە. ئەو شەڕە کاردانەوەی لە زۆربەی ناوچەکانی جیهانی لێکەوتووەتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ لە ئۆڤاڵ ئۆفیس فڕۆکەیەکی جەنگی لە بەردەم خۆی داناوە و باسی جەنگ دەکات. وێنە: AFP

ترەمپ: ئەگەر هێرش بکرێتەوە سەر قەتەر، کێڵگەی پارسی باشوور دەتەقێنینەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا پەردەی لەسەر هێرشەکانی سەر کەرتی وزەی ئێران و قەتەر لادا. ترەمپ هۆشدارییەکی تووندی دایە تاران و رایگەیاند، ئەگەر جارێکی دیکە هێرش بکرێتە سەر قەتەر، ئەمریکا گەورەترین کێڵگەی گازی ئێران بە تەواوەتی وێران دەکات.