رووداو دیجیتاڵ
لە باکووری مەکەدۆنیا کۆبوونەوەی گەنجانی پارتە جیاکانی گەلانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و تێیدا کۆنگرێسی لاوانی کورد بەشدارن. سەرۆکی کۆنگرێسەکە دەڵێت، "دەرفەتێکی باشبوو بۆ باسکردنی دۆخی کوردستان."
کۆبوونەوەی گەنجانی پارتە جیاکانی گەلانی ئەوروپا لە 16ـی ئەم مانگەوە لە شاری سکۆپیای پایتەختی باکووری مەکەدۆنیا دەستی بەکارەکانی کردووە و بەردەەوامە؛ ئەمڕۆ شەممە، 18-11-2023، فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات کە بەشدارە لە کۆبوونەوەکەدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کۆبوونەوەکە بۆ ئێمەی کورد گرنگە باسی دۆخی کوردستان بکەین، چونکە نوێنەرانی 61 حیزبی 37 وڵاتی ئەوروپا تێیدا بەشدارن."
فەلاح حەسەن بە فەرمی و بە ئاڵای کوردستانەوە وەکو سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات بانگهێشتکراوە و لە کۆبوونەوەکە بەشدارە. ئەو دەڵێت، "دانانی ئاڵای کوردستان بەفەرمی لە پێگە جیهانی و سیاسییەکان دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان."
لە کۆبوونەوەکەدا 61 پارت کە لە 37 وڵاتی ئەوروپاوە چوونەتە مەکەدۆنیا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن؛ بڕیارە سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەکە کۆتایی بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ