رووداو دیجیتاڵ
ساڵانی رابردوو پۆڵەندا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لەچوارچێوەی پرۆگرامێکدا ڤیزەی دەدا بە هاووڵاتییانی دەرەوەی وڵاتەکەی، دوای بەدواچوونی حکومەتی وڵاتەکە دەرکەوتووە جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا بۆ هەر مامەڵەیەکی پێدانی ڤیزە پێنج هەزار یۆرۆی وەرگرتووە، بەوهۆیەوە لەگەڵ حەوت کەسی دیکە دەستگیرکران.
مژارێکی دیکەی بەرنامەی دیاسپۆرای ئەم هەفتەیە(19-01-2024) کە لەلایەن هێمن عەبدوڵڵا پێشکێشکرا، گەندەڵییەکانی چەند بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا بوو لە بەرامبەر پێدانی ڤیزە بە ئەو کەسانەی داواکاری پێشکێش دەکەن.
لە مانگی ئابی ساڵی 2023، پیۆتر واورژیک، جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا لەگەڵ حەوت هاوکاری دیکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران، لەدوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو بەرپرسانە سەتان ڤیزەیان فرۆشتووە و لە کاتی مامەڵەکردنیشدا بەرتیلیان وەرگرتووە.
لەو کاتەدا ئۆپۆزسیۆنی پۆڵەندا گوتی، "350 هەزار ڤیزە فرۆشراون، کە ئەگەر هەر دانەیەکی بە پێنج هەزار یۆرۆ فرۆشرابێت، دەکاتە 1 ملیۆن و 750 هەزار یۆرۆ، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە 350 هەزار نەبووە و 250 هەزار بووە." دوای ئەو ئاشکرابوونی گەندەڵییەکەش بەرپرسانی وەزارەتەکە کە لەوکارەوە تێوەگلابوون، لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
حیزبەکەی پیۆتر واورژیک لە هەڵبژاردنەکاندا دۆڕا، ئێستا حکومەتی نوێی پۆڵەندا دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانە چونکە پێشووتر بەهۆی ئەوەی حیزبەکانیان لە دەسەڵاتدا بوون خۆیان لە یاسا دزیبووەوە، دوو دانە لەو بەرپرسانە پەنایان بردبوو بۆ کۆشکی سەرۆکایەتیی پۆڵەندا، سەرۆکیش داڵدەی دابوون، بەڵام پۆلیس بەسەریدا دان و دەستگیری کردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ