رووداو دیجیتاڵ
لە چەند رۆژی رابردوودا شەش کۆچبەری کورد لە بارهەڵگرێکدا لە گوندێکی ئیتاڵیا لە نزیک کارگەیەک دەدۆزرێنەوە، کرێکارێک دەڵێت، "20 ساڵە لێرە کاردەکەم نەمدیوە لەو بەرهەڵگرانەدا مرۆڤ هەبن."
هەرچەندە وەرزی سەرما دەستپێکردووە و بەفر و بارانبارین هەیە، بەڵام هاتوچۆی کۆچبەران بەردەوامە، لە رۆژانی رابردوو، رووداوێک لە کالێی فەرەنسا روویدا و ژمارەیەک کۆچبەری سووریایی خنکان، لە بەرنامەی دیاسپۆرا چیرۆکێکی "نەزانراو"ـی دۆزینەوەی شەش کۆچبەری کورد لە گوندێکی ئیتاڵیا، باسکرا.
رۆژانی رابردوو شەش کۆچبەری کورد لە بارهەڵگرێکدا لە گوندێکی ئیتاڵیا دەدۆزرێنەوە. کۆچبەرەکان خەڵکی باشووری کوردستانن و "بە هەزار کوولەمەرگی گەیشتوونەتە بۆسنیا." لەو وڵاتە سواری بارهەڵگرێک بوون بەنیازی ئەوەی بڕۆنە سویسرا.
بەڵام بارهەڵگرەکە چووەتە گوندی سێلڤازانۆی ئیتاڵی و لای کۆمپانیایەک راوەستاوە. کاتێک کرێکارەکان هاتوون بارەکەی دابەزێنن، بینیویانە شەش کۆچبەری تێدان.
ستێفانۆ بابێتۆ یەکێکە لە کرێکارانی کارگەکە دەڵێت، 20 ساڵە لێرە کاردەکەم، هیچ کات نەمدیوە ئەو بارهەڵگرانە مرۆڤیان تێدابێت.
شایەتحاڵان دەڵێن، کۆچبەرەکان زۆرتر بەهۆی گریان و هاواری ژنێکەوە ئاشکرابوونە کە لەگەڵیان بووە و دواتر دەرکەوتووە سکپڕە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ