پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ئیسپانیا بووەهۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم 20 کەس

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری خێرا لە هەرێمی ئەندەلووس لە باشووری ئیسپانیا، 21 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 70 کەسی دیکەش بریندار بوون. سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیاش رووداوەکەی بە "پڕ لە ئازار" ناوبرد.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە روویدا، کاتێک شەمەندەفەرێک کە لە مەلەگاوە بەرەو مەدرید دەڕۆیشت، لە نزیک شارۆچکەی ئاداموز لە هێڵەکەی لایدا و چووە سەر هێڵی بەرامبەر، لەوێش خۆی بە شەمەندەفەرێکی دیکەدا کێشا.
 
گوتەبێژی پۆلیس گیانلەدەستدانی 21 کەسی راگەیاند و بەرپرسێکی باڵای فریاکەوتنیش رایگەیاند: "پێشبینی دەکرێ گیانلەدەستدان بەرزتربێتەوە."
 
بە گوتەی وەزیری گواستنەوە، رووداوەکە "زۆر سەیرە،" چونکە ئەو شەمەندەفەرەی لە هێڵەکەی لاداوە، شەمەندەفەرێکی نوێ بووە و هێڵەکەش بە تەواوی نۆژەنکرابووەوە.
 
یەکێک لە رزگاربووان دیمەنەکەی بە "فیلمێکی ترسناک" چواند. تیمەکانی فریاگوزاریش بەهۆی پێچخواردنی گالیسکەکانی شەمەندەفەرکەرەوە، رووبەڕووی سەختی بوونەوە لە دەرهێنانی گیانلەدەستداوان و بریندارەکان.
 
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، هاوخەمیی خۆی دەربڕی و خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەری خێراش لە نێوان مەدرید و شارەکانی باشووردا بە شێوەیەکی کاتی راگیران. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئورسۆلا ڤۆن دێر لایین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپاش سەرەخۆشییان ئاراستەی ئیسپانیا کرد.
 
ئەمە کوشندەترین رووداوی شەمەندەفەرە لە ئیسپانیا لە دوای کارەساتەکەی ساڵی 2013 کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 80 کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی سەر بە دیمەشق مووشەک ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە دەکات. وێنە: OMAR HAJ KADOUR / AFP

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە دیمەشق دەکەن هێرشەکانی بۆ سەر هەسەدە بوەستێنێت

چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا ئەمڕۆ پەیامی تووندیان ئاراستەی حکومەتی راگوزەری سووریا کرد و داوایان کرد دەستبەجێ هێرشی هێزەکانی بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رابگرێت، لە کاتێکدا پێکدادانەکان لە رۆژهەڵاتی حەلەب و گوندەواری رەققە و تەبقە بەردەوامن