وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا باڵیۆزی ئێران بانگهێشت دەکات

19-05-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، باڵیۆزی ئێرانی بۆ گفتوگۆ بانگهێشت کردووە، دوای ئەوەی سێ هاووڵاتیی ئێرانی بە سیخوڕیکردن بۆ تاران تۆمەتبارکران.
 
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "حکومەتی شانشینی یەکگرتوو روونە لەوەی کە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە پێشینەی کارەکانمان دەمێنێتەوە و پێویستە ئێران لە کردارەکانی بە بەرپرسیار بزانرێ". 
 
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت: "سەیید عەلی موسەوی، باڵیۆزی ئێران، دوای تاوانبارکردنی سێ هاووڵاتیی ئێرانی بەپێی یاسای ئاسایشی نیشتمانی بانگهێشت کراون."
 
رۆژی دووشەممە، تاران نوێنەرێکی بەریتانیای لە پایتەختی ئێران بانگهێشت کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە.
 
سێ هاووڵاتییەکە رۆژی شەممە لە دادگایەکی لەندەن ئامادەبوون و بە سیخوڕیکردن بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی تاوانبار ناسێندران.
 
ئەو 3 هاووڵاتییە لە 3ی ئایار دەستگیرکران و ناسنامەیان وەک مستەفا سپهوەندی 39 ساڵ، فەرهاد جەوادی مەشی 44 ساڵ و شاپوور قەڵعەعەلی خانی نووری 55 ساڵ ئاشکراکرا، کە هەموویان لە لەندەن دەژین.
 
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، ئەو سێ هاووڵاتییە کۆچبەری نایاسایی بوون و لەنێوان ساڵانی 2016 و 2022 بە بەلەمی بچووک یان رێگەی دیکە وەک خۆشاردنەوە لەنێو ئۆتۆمبێلدا گەیشتوونەتە ئەوێ.
 
میدیای بەریتانیا دەڵێت، ئەو سێ کەسە پلانیان داناوە هێرش بکەنە سەر رۆژنامەنووسانی نیشتەجێی بەریتانیا کە بۆ کەناڵێکی هەواڵیی نەیاری دەسەڵات کاردەکەن.
 
بە گوێرەی پۆلیسی بەریتانیا، سیخوڕییەکە لە ئابی 2024 تاوەکو شوباتی 2025 ئەنجامدراوە.
 
پۆلیس لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هاووڵاتییەکی دیکە لە 9ی ئایار وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکە دەستگیرکرا، بەڵام بەبێ تۆمەت ئازادکراوە.
 
پێنج هاووڵاتیی دیکەی ئێرانی لە 3ی ئایار لە لێکۆڵینەوەیەکی جیادا دەستگیرکران.
 
پۆلیس دەڵێت، چوار لە هاووڵاتییەکان کە بە گومانی ئامادەکاری بۆ "کردەی تیرۆریستی" دەستبەسەرکرابوون - ئازاد کراون، هەرچەندە لێکۆڵینەوەکە "هێشتا بەردەوامە".
 
پێنجەم کەسیش پێشتر تاوەکو رێکەوتێکی نادیار لە مانگی ئایار بە کەفالەت ئازاد کرابوو.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.