رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، خوێندنەوەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان لە لایەن نێچیرڤان بارزانییەوە وایکردووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پرس و را بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دوای بیستنی شیکردنەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دۆخی ناوچەکە، پێی گوت "زۆر زۆر لەگەڵت هاوڕام."
رۆژی سێشەممە 19ی ئایاری 2026، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداریکردن لە بووڵتەنی کاژێر 08:00ی شەوی رووداو، لە رۆماوە تیشکی خستە سەر رەهەندە سیاسییەکانی سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە و گوتی، "ئەمڕۆ لە جیهاندا بڕوایەک دروستبووە کە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە کەسێکی واقیعبینە. خوێندنەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ رووداوەکان، وەک ئەوەی لە سەرەتای شەڕی ئۆکرایناوە پێشبینی کردبوو، وایکردووە لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا پرس و را بە جەنابیان بکرێ لەسەر ئەوەی ئاییندەی ناوچەکە بەرەو کوێ دەچێت."
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بە نموونەیەک لە کۆبوونەوەکانی ئیتاڵیا کرد و رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دوای گفتوگۆیەکی قووڵ لەسەر دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی جەنگ، بە نێچیرڤان بارزانی گوت، "I super agree with you" واتە "زۆر زۆر لەگەڵت هاوڕام."
لەبارەی دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاپا لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان، دڵشاد شەهاب گوتی، "ئەو پێشوازی و ماڵئاواییکردن و تەنانەت کاتی دیدارەکەش، دەریخست کە تایبەتمەندی و نزیکییەکی رووحی لەنێوان جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قەداسەتی پاپادا هەیە. دیدارەکە تەنیا رێوڕەسمێکی پرۆتۆکۆڵیی سیمبوولی نەبوو، بەڵکو کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نێوانیان بوو کە ئەنجامی رۆڵی جەنابیانە لە پەرەپێدانی پێکەوەژیان و پاراستنی پێکهاتەکان، بەتایبەتی کریستیانەکان."
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکانیدا پەیامی روونی هەبووە لەسەر "ناڕەوایی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان" و جەختی لە بێلایەنیی هەرێمی کوردستان کردەوە لە ململانێکان و رایگەیاندووە کە کێشەکان تەنیا لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر دەبن، نەک شەڕ.
ئێوارهی یەکشەممە 17-05-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی دوو رۆژی بهرهو ئیتاڵیا بهڕێکهوت و لە سەردانەکەیدا چاوی بە چەندین بەرپرسی ئیتاڵیا و ڤاتیکان کەوت.
نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی یەکەمی سەدانەکەیدا لەگەڵ هەریەک لە پاپای ڤاتیکان، سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە. لە رۆژی دووەمیشدا لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کۆبووەوە.
دەقی پرسیارەکانی رووداو و وەڵامەکانی دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
رووداو: چی لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تێگەیشتوویت؟ سەرۆکی هەرێمی کوردستان داواکاری چی بوو؟ ئیتاڵییەکان رایان لەبارەی سەردانەکە و هەرێمی کوردستان چی بوو؟
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: سەردانەکە جیاواز و نموونەیی بوو. ئەوەی لە دیداری قەداسەتی پاپا هەستمان پێکرد، تایبەتمەندییەک و نزیکییەکی روحی لەنێوان جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قەداسەتی پاپادا هەستمان پێکرد، واتە ئەوەی لە شێوازی مامەڵەکردن، لە گۆڕینەوەی گفتوگۆ لەگەڵ یەکدی، لەو پێشوازی و ماڵئاوایی و تەنانەت لەڕووی کاتیشەوە هەستمان پێکرد. ئەم شوێنە پیرۆزە لە لایەن ملیۆنان کریستیانەکانی دنیاوە وەک کورسی پیرۆز ناودەبرێ. بێگومان ئەمە یەکەمین جاریش نییە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوێ پێشوازی لێدەکرێ. زۆر جار پێشوازییەکان لە کەسایەتییەکان سیمبوولین یان بۆ چەند خولەکێکن، تەنیا نیشاندانی شتێکی سیمبوولییە، بەڵام دیداری جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕاستی دیدارێکی جیاواز بوو.
ئەمەش لە چییەوە بەرجەستە بوو؟ دوای هەموو هەنگاوە پرۆتۆکۆلییەکان و وێنەگرتن و گۆڕینەوەی دیاری لەگەڵ یەکدی، دیدارێکی تایبەتیان هەبوو، وەک خۆت زۆر جاران دەڵێی 'تەنیا هەردووکیان و خودای خۆیان دەزانن'، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە هەستمان پێکرد کە تایبەتمەندییەک و نزیکییەکی زۆر لە نێوانیاندا هەبووە، کە ئەمە بێگومان لە بناخەیەکی پتەو و مەحکەمەوە هاتووە، ئەمە ئەنجامی ئیدارە و بیرکردنەوەیەکی دروستی جەنابیانە بۆ پێکەوەژیان، بۆ ئەو رۆڵەی کە بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا بەشێوەیەکی گشتی دەیگێڕێ و دڵنیایشم رەنگدانەوەی مامەڵەکردنە لەگەڵ پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لەگەڵ کریستیانەکان.
پەیامەکانی ئێمە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چی بوون لە دیدارەکان؟ بێگومان ئەو دۆخەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و کاریگەرییەکانی بەسەر هەرێمی کوردستانەوە، بەتایبەتی ئەم هێرشە ناڕەوایانەی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان و دووپاتکردنەوەی بێلایەنی رۆڵی هەرێمی کوردستان و تەئکید کردنەوەی ئەوەی کە ئەم کێشەیە بە هیچ شێوەیەک بە بڕوای ئێمە، وەک هەمیشە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی ئەوەی کردووەتەوە کە ئەم کێشانە بە شەڕ چارەسەر نابن. بێگومان ئێستا ئەوەی کە مرۆڤ هەستی پێدەکات لە دیدارەکان، لە گوێگرتن، لە جۆری پرس و ڕاگۆڕینەوە لە ئاستێکدایە، واتە جیا لە پێگەی فەرمی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕاستی وەک کەسایەتی و کارەکتەرێکی سیاسی شارەزا لەو جووڵە و گۆڕانکارییانەی کە لە ناوچەکەدا روودەدەن، پرس و را لەگەڵ جەنابی نێچیرڤان بارزانی دەکرێ لەوەی کە ئاییندەی ناوچەکە بەرەو کوێ دەچێت.
ئەمڕۆ من هەستم کرد، زۆرێک لە دیدارەکانی کە ساڵانی رابردوو لە هەرێمی کوردستان و لە دەرەوە و لە کۆبوونەوەکان، بڕوایەکی لای جیهان دروست کردووە کە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەسێکی واقیعبینە. من شتێک بە راشکاوی بڵێم، لەبیرمە کەوا تازە شەڕی ئۆکراینا دەستی پێکردبوو هەندێک لە شاندەکان کە دەهاتنە هەرێمی کوردستان و باسی شەڕی ئۆکراینایان دەکرد، جەنابی [سەرۆکی هەرێمی کوردستان] هێشتا لە دەستپێکەوە پێی وابوو کە ئەم شەڕە مومکین نییە بە سەرکەوتنی لایەک یەکلا بێتەوە و زۆر درێژە دەکێشێت و زیانێکی زۆر گەورەش بەر جیهان دەکەوێ. بێگومان هەندێک جار ئەمە زۆر بە راشکاوی بڵێم زۆر قبوڵ نەبوو، دواتر ئەمە وادەرکەوت، کۆمەڵێک رووداوی دیکەش کە لە ناوچەکەدا روویاندا، تێڕوانینی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ دنیا روونبووەتەوە کەوا تێڕوانینێکی واقیعبینانەیە، خوێندنەوەیەکە لەسەر بنچینەی تێگەیشتن لە پێکهاتەکانی ناوچەکە، لە ململانێکانی ناوچەکە، لە مێژووی ناوچەکە.
ئەوەی کە ئێستاش روودەدات و گفتوگۆ دەکرێ، بەشێکی ئەم قەناعەتانەیە. بۆ نموونە، لە جێگری سەرۆکوەزیران کە وەزیری دەرەوەیە لە پاش گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر دۆخی ناوچەکە، لەسەر شیکردنەوەی لێکەوتەکانی ئەم شەڕە لە ناوچەکە و تێڕوانین بۆ چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ چارەسەری لە ئاییندە، دەربڕینێکی بەکار هێنا کە دەڵێت "I super agree with you" واتە دەڵێت من زۆر زۆر هاوڕام لەگەڵ تۆ، واتە ئەمە بێگومان لە ئاستێکی وەهادا، لە دانیشتنێکی وەها دیپلۆماسی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە کە بەم شێوەیە تێگەیشتنی هاوبەشی لەگەڵ جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبێت، بێگومان ئەمە دیسانەوە دواجار هەموو ئەمانە لە خزمەتی کێشەیەکدان، لە خزمەتی دۆزێکدا، لە خزمەتی مەسەلەیەکدان، ئەویش پێگەی هەرێمی کوردستانە کە بە بەهێزی بمێنێتەوە و ئەمڕۆ و دوێنێ زۆر بە روونی هەستمان بەو هێزە کرد، هەستمان بەو گرنگییە کرد، بەو ویستە کرد کە بۆ گرنگیدان بە پەیوەندییەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ