کراودسترایک لەبارەی کێشە ئەلیکترۆنییەکە: گرفتێک هەیە و چارەسەر دۆزراوەتەوە

19-07-2024
نوێنەر فاتيح @NwenarFatih
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای کراودسترایک کە تایبەتە بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، رایگەیاند کێشەکەیان دەستنیشان کردووە و چارەسەریشیان بۆ دۆزیوەتەوە.
 
زۆر لەوانەی کە ئەم بەیانییە کاریگەر بوون بە کێشە ئەلیکترۆنییەکان لە سەرانسەری جیهان، لۆمەی کۆمپانیای کراودسترایک دەکەن بەهۆی ئەوەی ئەپدەیتێکی بڵاوکردووەتەوە و بووەتە هۆی کێشە لە سەرانسەری جیهان.
 
جۆرج کورتز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کراودسترایک، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "کراودسترایک چالاکانە لەگەڵ ئەو بەکارهێنەرانە کار دەکات کە کاریگەر بوون بە گرفتێک لە ئەپدەیتێکدا دۆزراوەتەوە کە بۆ ویندۆز نێردراوە".
 
گرفتەکە تەنیا بەکارهێنەرانی سیستمی ویندۆز دەگرێتەوە و ئەوانەی سیستەمی ماک و لینوکس بەکاردەهێنن کێشەیان نییە.
 
کۆمپانیای کڕاودسترایک دەڵێت: "ئەمە کێشەیەکی ئاسایشی سایبەری یان هێرشی سایبەری نییە، کێشەکە دەستنیشانکراوە و جیاکراوەتەوە و چارەسەرێکیش خراوەتەگەڕ".
 
کۆمپانیای کراودسترایک خزمەتگوزارییەکی ئاسایشی سایبەرییە کە کاری راگرتنی پێشێلکارییە لە ئینتەرنێت و هاککردن، ئەم خزمەتگوزارییەش پێشکەش بە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان دابین دەکات.
 
وا پێشبینی دەکرێت کە ئەپدەیتێکی سۆفتوێر کە چەند کاژێرێک پێش ئێستا لەلایەن ئەم کۆمپانیایەوە بڵاوکرایەوە هۆکاری ئەو کێشە ئەلیکترۆنییە جیهانییە بێت کە زۆر سێکتەری لە سەرانسەری جیهان گرتووەتەوە.
 
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەبێ ئەوەی ناوی کڕاودسترایک بهێنێت،  لۆمەی لایەنی سێیەم دەکات بۆ کێشە ئەلیکترۆنییەکان و دەڵێت: چارەسەر لە ئان و ساتدایە.
 
کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی، کە ئامێرەکانی لە سەرانسەری جیهان رووبەڕووی کێشەی ئەلیکترۆنی بووەتەوە و بەشێکیان لەکارکەوتوون، رایگەیاند لایەنێکی سێیەم هۆکاری کێشەکەیە کاتێک ئەپدەیتێکی بڵاوکردووەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."