لە کۆڵۆمبیا چالاکیی 'رۆژی جیهانیی تەمبەڵی' بەڕێوەچوو

19-08-2024
تەنیا ئەحمەد
چەند کەسێک لە رۆژی جیهانیی تەمبەڵی لەسەر شەقامێکی کۆڵۆمبیا پاڵکەوتوون
چەند کەسێک لە رۆژی جیهانیی تەمبەڵی لەسەر شەقامێکی کۆڵۆمبیا پاڵکەوتوون
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری (ئیتاگوی) لە باشووری هەرێمی مێدێلین لە کۆڵۆمبیا، "رۆژی جیهانیی تەمبەڵی" بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵک بە جلی خەوەوە چوونە سەر شەقام و پاڵکەوتن.
 
پیلار کۆرێدالێس، بەڕێوەبەری کولتووریی شاری ئیتاگوی گوتی، "رۆژی تەمبەڵی بۆ کۆکردنەوەی خێزانەکانە؛ بۆنەیەکی کولتوورییە بۆ ئەوەی چێژ لە مانای خێزان وەربگرین و ئاگاداری هونەر و کولتوور بین. پەیامی رۆژەکە بریتییە لە پێکەوەبوونی خێزانی."
 
"رۆژی جیهانی تەمبەڵی" لە ئابی هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت. پێش هاتنی ئەو رۆژە، لە شاری ئیتاگوی فێستیڤاڵی پیشەسازی، بازرگانی و کولتووری بەڕێوەدەچێت و دوایین رۆژی فێستیڤاڵەکەش دەکرێتە "رۆژی جیهانیی تەمبەڵی."
 
لوزانگێلا سالازار، بەشداربوویەکی چالاکییەکەیە و گوتی، "بەشداریکردن لە رۆژی تەمبەڵی زۆر باشە، چونکە خەڵک دەبینین لەگەڵ خێزانەکانی خۆیان دێنە ئێرە و وێنە دەگرن و خۆشی دەبینن."
 
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا "رۆژی جیهانیی تەمبەڵی" لە ساڵی 1984 لەو شارەی کۆڵۆمبیا کرا و لە ساڵی 2012ـەوە وەک رۆژێکی جیهانی دەستنیشانکرا. مەبەستی ئەنجامدانی ئەو چالاکییە بریتییە لەوەی خەڵکی ئێستای جیهانی مۆدێرن پشوو بدەن و چێژ لە هونەر و کولتوور و پێکەوەبوونی ئەندامانی خێزان وەربگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.