پێنتاگۆن لەسەر کۆمێنت نووسین دوو ئەندامی گاردی نیشتمانی دەردەکات

20-01-2021
سۆران عومەر
نیشانەکردن پێنتاگۆن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، 12 ئەندامی گاردی نیشتمانیان لە کاری پاراستنی کۆشکی سپی دوورخستوونەتەوە کە بەشێک بوون لەوانەی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدندا ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچەیان پێسپێردرابوو.
 
پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کردوە، ئەو ئەندامانە هاوسۆزییان لەگەڵ جموجوڵە تووندوتیژییەکاندا نیشان داوە. دوو کەسیش لەوانە بە تێکست و کۆمێنت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پشتگیرییان لەو خۆپیشاندەرانە کردووە کە رۆژی شەشی ئەم مانگە هێرشیان کردە سەر کۆنگرێس.
 
جۆناتان هۆفمان، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری گشتی رایگەیاند: "دوو ئەندامی گاردی نیشتیمانی کە کۆمێنت و تێکستی وەهایان نووسیوە بۆ ئەم دۆخە نەشیاون، دوورخراونەتەوە. جگە لەو دوو کەسە چەند ئەندامێکی دیکەش، دەستنیشانکراون، کە لە ئەرکی پاراستن راگیراون، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە. ئەوان لەم ئەرکەدا پەیوەندییان بەم بۆنەیەوە نامێنێت کە بوونەتە هۆی نیگەرانی لەم کاتەدا".
 
ئەو دوو کەسەی کە کۆمێنتیان نووسیوە بە یەکجاری لە ریزەکانی گاردی نیشتیمانی دووردەخرێنەوە. 10 کەسەکەی دیکەش لە چالاکییە ئەمنییەکانی ئەمڕۆی واشنتندا بەشداری ناکەن و لەو ئەرکە بێبەش دەکرێن.
 
بەرپرسی نووسینگەی گاردی نیشتیمانی ئەمریکا، جەنەراڵ دان هاکنسن، لەو بارەیەوە دەڵێت، 10 کەس لەوانە پەیوەندییان بە رووداوکانی باڵەخانەی کۆنگرێسەوە نییە، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان هاوسۆزبوون لەگەڵ رووداوەکەدا، ئەوان بە شێوەی کرداری هیچ پشتیوانییەکیان بۆ ئەو کەسانە دەرنەبڕیوە کە هێرشیان کردووەتە سەر کۆنگرێس. 
 
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کاژێر 11:30 بە کاتی واشنتن دی سی، کاژێر 19:30 بە کاتی هەولێر هەولێر، جۆ بایدن وەک 46مین سەرۆکی ئەمریکا سوێند بخوات.
 
بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە و لە ئەگەری سەرهەڵدانی ئاڵۆزی لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە، زیاتر لە 25 هەزار پاسەوانی نیشتمانی بە شاری واشنتندا بڵاوکرانەتەوە  و هاوکات چەندین رێگەی نێو شارەکەش بە هاتووچۆی هاووڵاتیاندا داخراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوردانی قامشلۆ لەنێو سەرمای زستاندا رژاونەتە سەر شەقامەکان

پەرلەمانی سکۆتلەندا داوای پاراستنی کوردی رۆژئاوای کوردستان دەکات

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی سکۆتلەندا لە ڕێگەی یاداشتێکەوە نیگەرانیی خۆیان لەبارەی هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕن و داوا دەکەن حکومەتی سکۆتلەندا و بەریتانیا بۆ پاراستنی گیانی کوردی ئەو ناوچەیە هاوئاهەنگی بکەن.