کریێتڤی رووداو خەڵاتی ستیڤی نێودەوڵەتی دەباتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشی کریێتڤی تۆڕی میدیایی رووداو، خەڵاتی ستیڤی نێودەوڵەتی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقای بەدەستهێنا، بەهۆی ئەو داهێنان و نوێگەرییەی لە دیزاین و ریبراندینگ دا کردوویەتی.

بەشی کریێتڤی رووداو، بە پڕۆژەی (ریبراندینگ و ناسنامەی دیجیتاڵیی تۆڕی میدیایی رووداو 2025) و لە پۆلێنی (داهێنان لە ریبراندینگ دا)، سەرنجی لیژنەی دادوەرانی خەڵاتەکانی ستیڤی راکێشا و خەڵاتی زیوینی بەدەستهێنا.
 
ساڵانە زیاتر لە 12,000 بەشداربوو لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشداری رکابەری خەڵاتەکانی ستیڤی دەکەن . ئەوە حەوتەمین خەڵاتی ستیڤی یە لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو وەردەگیرێت، دوای ئەوەی توانی لە ساڵانی 2023  و 2024 و 2025 بەگشتی شەش خەڵاتی ستیڤی بباتەوە. ئێستا ناوی تۆڕی میدیایی رووداو لە رێزی ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی نێودەوڵەتیدایە کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە پڕۆگرامە جیاوازەکانی ستیڤی دا خەڵاتکراون، لەنێویاندا براندە جیهانییەکانی وەکو نێتفلیکس، ئەمازۆن، گووگڵ و ئەپڵ.
 
لیژنەی دادوەریی خەڵاتەکانی ستیڤی ستایشی پڕۆژەکەی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و رایدەگەیێنێت: "کارێکی نایابیان کردووە لە پێناسەکردنەوەی خۆیان وەک بەشداربوویەکی هاوچەرخ لە جیهانی میدیادا ."
 
محەممەد سەفار، بەڕێوەبەری بەشی کریێتڤی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەوە دەڵێت، ئەم رێزلێنانە ئەنجامی داهێنان و نوێگەریی بەردەوامی تیمی کریێتیڤی تۆڕی میدیایی رووداوە و رایگەیاند کە "بەردەوام دەبین لە گەیاندنی توانای گەنجانی کوردستان لە بواری دیزاین دا بە تەواوی جیهان."
 
ئەمە دووەم خەڵاتی نێودەوڵەتییە کە بەشی کریێتڤی تۆڕی میدیایی رووداو بەدەستی دەهێنێت، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم ساڵ دا خەڵاتی دیزاینی فەرەنسی بۆ باشترین بیرۆکە بەدەستهێنا.
 
خەڵاتی ستیڤی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ساڵی 2019 لەلایەن خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی ستیڤییەوە دامەزراوە، کە تێیدا رێزلێنان پێشکێشی داهێنەران لە بوارە جیاوازەکانی ناوچەکەدا دەکرێت.
 
 
تۆڕی میدیایی رووداو 
30ی نیسانی 2026

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگای باڵای ئەمریکا

دادگای باڵای ئەمریکا بڕیار لەسەر دەرکردنی سەدان هەزار کۆچبەری هایتی و سووری دەدات

دادگای باڵای ئەمریکا تاوتوێی بڕیارێکی کۆشکی کرد بۆ لابردنی پارێزبەندیی دیپۆرتکردنەوە لەسەر سەدان هەزار هاووڵاتیی هایتی و سووری کە لە ئەمریکا دەژین؛ ئەمەش وەک بەشێک لەو هەڵمەتە فراوانەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەرکردنی ملیۆنان کۆچبەر دەستیپێکردووە.