سەرکردەی وڵاتانی جیهان پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکەن

20-01-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشێکی سەرۆک و بەرپرسانی باڵای جیهان لەدوای دەستبەکاربوونی ترەمپ وەک 47ـەم سەرۆکی ئەمریکا، پەیام و نامەی پیرۆزبایی و هاودەنگییان ئاراستەکرد.
 
هەرێمی کوردستان: هاوبەشیی بەهێز
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا. هاوبەشیی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان."

 

 
 ئۆکراینا: ئاشتییەکی دادپەروەر

 

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گوتی: "سەرۆک ترەمپ هەمیشە یەکلاکەرەوەیە، سیاسەتێکی راگەیاند کە ئاشتی لە رێگەی هێزەوە بەدەست دێت، ئەمە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ بەهێزکردنی سەرکردایەتیی ئەمریکا و بەدیهێنانی ئاشتییەکی درێژخایەن و دادپەروەرانە."

 

 
ئیسرائیل: باشترین رۆژەکان
 
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی: "من باوەڕم وایە بە پێکەوە کارکردنەوەمان، هاوپەیمانێتیی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ ئاستی بەرزتریش بەرز دەکەینەوە. باشترین رۆژەکانی هاوپەیمانێتیمان هێشتا لە رێگەن."

 

 
هیندستان: هاوڕێی ئەزیز
 
نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان رایگەیاند: "چاوەڕێم جارێکی دیکە بەیەکەوە کاربکەینەوە، بۆ ئەوەی سوود بە هەردوو وڵاتەکە بگەیێنین و داهاتوویەکی باشتر بۆ جیهان هەبێت، هاوڕێی ئەزیز."

 

 
کەنەدا: بەیەکەوە بەهێزین
 
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری کەنەدا رایگەیاند: "ئێمە ئەو کاتە بەهێزترینین کە بەیەکەوە کار دەکەین، چاوەڕێم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کاربکەین. کەنەدا و ئەمریکا سەرکەوتووترین هاوبەشیی ئابووریی جیهانیان هەیە."

 

 
ئەڵمانیا: نزیکترین هاوپەیمان
 
ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: "ئەمریکا نزیکترین هاوپەیمانمانە، ئامانجی سیاسەتی ئێمەش هەمیشە دروستکردنی پەیوەندییەکی باش بووە."
 
ئیتاڵیا: رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان
 
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گوتی: "من دڵنیام هاوڕێیەتیی نێوان دوو وڵاتەکەمان و ئەو بەهایانەی یەکمان دەخەن، بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان ئیتاڵیا و ئەمریکا. بەیەکەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جیهانییەکان و دروستکردنی داهاتوویەکی خۆشگوزەران و ئارام بۆ گەلی خۆمان."

 

 
ئیسپانیا: پەیوەندیی ستراتیژی
 
پیدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە 47ـەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و گوتی: "لەگەڵ کارگێڕیی نوێی ئەمریکا چاوەڕێی کارکردنین، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان وڵاتەکانمان و چارەسەرکردنی ئاستەنگە جیهانییە هاوبەشەکان."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە