کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی داوای خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە وڵاتان دەکات

20-01-2026
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە "تاوانی دژی مرۆڤایەتی" نێودەبات و داوا لە کوردانی دیاسپۆرا دەکات لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە خۆپیشاندانی بەرفراوان بکەن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات.
 
 لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەم هێرشانە تەنیا کردەوەیەکی سەربازی نین، بەڵکو هەوڵێکی ئاشکران بۆ شکاندنی شکۆی کورد، تێکدانی دیمۆگرافیا و کوشتنی هاووڵاتییانی بێتاوان."
 
کۆنفیدراسیۆنەکە هۆشداری دەدات دۆخەکە هاوشێوەی تاوانەکانی داعشە و مەترسیی "جینۆساید و راگواستنی زۆرەملێ" لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە هەیە.
 
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی داوا لە تەواوی کوردانی تاراوگە دەکات، "بە هەمان گیانی پشتیوانیی پێشمەرگە و شەڕڤانان، بێنە سەر شەقام."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، بڕیارە خۆپێشاندانی گەورە لە هەردوو شاری کۆڵن و هانۆڤەر لە ئەڵمانیا، هەروەها لە دیمەشق بۆ دژایەتیکردنی ئەو هێرشانە بەڕێوەبچێت.
 
کۆنفیدراسیۆنەکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بڕیار بەدەستانی ئەورووپا دەکات، "بەپەلە بێنە سەر هێڵ بۆ راگرتنی ئەو کۆمەڵکوژییە و پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل."، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوان وەک کۆنفیدراسیۆن راپۆرتی فەرمی لەسەر دۆخی رۆژئاوا ئاراستەی ناوەندە جیهانییەکان دەکەن.
 
لەکۆتایی راگەیێنراوەکەدا، جەخت لەئەوە کراوەتەوە چالاکییەکان دەبێت بە شێوەیەکی "سەردەمیانە و دوور لە تووندوتیژی" بن و ئامانج لێیان "گەیاندنی دەنگی مافخوراویی رۆژئاوای کوردستانە بە جیهان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.