رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێسەممە لە داڤۆش بەڕێوەچوو. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکە باس لە پێکدادان و رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی سووریا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی پەنابەران و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستییەکانی داعش کرا و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ