مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی جیهان دۆخی سووریا و مەترسییەکانی داعش تاوتوێ دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
وەرزێر خەلیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد. لە کۆبوونەوەکاندا دۆخی ناوچەکە، پرسی پەنابەران و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان تەوەری سەرەکی بوون.
 
رۆژی سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرس و سەرۆکی وڵاتانی بڵاوکردەوە.
 
مەسرور بارزانی لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، دۆخی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا. 
 
"باس لە پێکدادان و رووبەڕوونەوە سەربازییەکانی سووریا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی پەنابەران و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستییەکانی داعش کراوە." لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
 
لە کۆبوونەوەکە هەردوولا جەختیان لە "پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە."
 
هاوکات مەسرور بەرزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "سەرۆک عەلیێڤ ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەردوو گەلی ئازەربایجان و کوردستان کرد و بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ سەردانکردنی باکو و ئامادەيی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی كۆنسووڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەولێر دەربڕی".
 
لە درێژەی کۆبوونەوەکانی دا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کریستیان شتۆکەر، راوێژکاری نەمسا کۆبووەوە. لەو دیدارەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ "رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر."
 
هەر لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ ماکسیم پرێڤۆ ، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە.
 
ماکسیم پرێڤۆ پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و راکێشانی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە.
 
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆککۆماری ئەرمەنستان
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە داڤۆس لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنستان کۆبووەوە و ڤاهاگن خاچاتوریان، "سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی ئەرمەنییەکان." هەروەها بە فەرمی بانگهێشتی مەسرور بارزانی کرد بۆ سەردانی یەریڤانی پایتەخت بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی وڵاتەکە بۆ تورکیا.

تۆم باراک: گەورەترین دەرفەت بۆ کورد لە سووریا هاتووەتە پێشەوە

تۆم باراک رایگەیاند، قۆناخێکی نوێ لە مێژووی سووریا دەستیپێکردووە و کوردەکان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییدان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتوودا. ئاشکراشی کرد کە نەخشەڕێگەیەک بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە و رادەستکردنی کێڵگە نەوتییەکان بە دیمەشق داڕێژراوە.