ترەمپ بۆ رووداو: کوردم خۆشدەوێ و هەوڵدەدەین بیانپارێزین

42 خولەک له‌مه‌وپێش
دیار کوردە @diyarkurda
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە واشنتن سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کورد لە سووریا رایگەیاند، هەوڵدەدەن کورد بپارێزن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، نێوانیان لەگەڵ کورد باشە. 
 
دیار کوردە رۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا لە کۆشکی سپی پرسیارێکی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کورد وەک بەوەفاترین هاوپەیمانی ئەمریکا ئێستا رووبەڕووی هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بوونەتەوە و پرسی: "چی دەکەیت بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لەوەی مافی کورد پارێزراو دەبێ؟ کورد تۆ وەک سەرۆکێک دەبینن کە پشت لە هاوپەیمانەکانی خۆی ناکات."
 
ترەمپ لە وەڵامدا گوتی: "کوردم خۆشدەوێ، بەڵام بۆ ئەوەی تێبگەیت، کوردەکان پارەیەکی گەلێک زۆریان پێدرا، نەوت و شتی دیکەیان پێدرا. ئەوان ئەوەیان بۆ خۆیان دەکرد زیاتر لەوەی بۆ ئێمەیان دەکرد." 
 
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، نێوانی واشنتن و کورد باشە و جەختی کردەوە: "هەوڵدەدەین کورد بپارێزین."
 
ئەم لێدوانەی ترەمپ بۆ رووداو لە کاتێکی یەکجار هەستیاردا دێت. هەر ئەمڕۆ سێشەممە 20-01-2026، دۆخی سووریا بەرەو وەرچەرخانێکی نوێ رۆیشت. دوای چەندین رۆژ لە پێکدادانی سەخت لە نێوان سوپای سووریا و هەسەدە، لایەنەکان لەسەر ئاگربەستێکی چوار رۆژە رێککەوتن.
 
ئەم ئاگربەستە دوای ئەوە هات، دوێنێ ترەمپ و ئەحمەد شەرع قسەیان کرد و ترەمپ گوتی، لە پەیوەندییەکەدا باسی زۆر پرسی پەیوەندیدار بە دۆخی سووریایان کردووە.

 

No description available.
 
دەقی پرسیاری رووداو و وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا: 
 
رووداو: زۆر سوپاس جەنابی سەرۆک، ساڵیادی یەکەمی سەرۆکایەتیت پیرۆز.
 
ترەمپ: زۆر سوپاس.
 
رووداو: پرسیارم لەبارەی سووریایە. کورد وەک بەوەفاترین هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، ئێستا لەلایەن چەند لایەنێکی سەر بە حکومەتی سووریا دووچاری هێرش بوون. ئایا چی دەکەی بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لەوەی مافی کورد پارێزراو دەبێت؟ هێزە کاریگەرەکەیان لەدژی تیرۆر لە سووریا بەردەوام بێ، چونکە کورد ئێوە وەکو سەرۆکێک دەبینن کە پشت لە هاوپەیمانەکانی ناکات؟
 
ترەمپ: کوردم خۆشدەوێ، بەڵام بۆ ئەوەی تێبگەی، کوردەکان پارەیەکی گەلێک زۆریان پێدرا، نەوت و شتی دیکەیان پێدرا. ئەوان ئەوەیان بۆ خۆیان دەکرد زیاتر لەوەی بۆ ئێمەیان دەکرد. ئێمە لەگەڵ کوردەکان نێوانمان باشە، هەروەها هەوڵدەدەین کورد بپارێزین. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی وڵاتەکە بۆ تورکیا.

تۆم باراک: گەورەترین دەرفەت بۆ کورد لە سووریا هاتووەتە پێشەوە

تۆم باراک رایگەیاند، قۆناخێکی نوێ لە مێژووی سووریا دەستیپێکردووە و کوردەکان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییدان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتوودا. ئاشکراشی کرد کە نەخشەڕێگەیەک بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە و رادەستکردنی کێڵگە نەوتییەکان بە دیمەشق داڕێژراوە.