پۆلیسی چیک: هەرزەکارێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر دوو ژن و کوشتنی

20-02-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی چیک بڵاویکردەوە، کوڕێک لە رۆژهەڵاتی پراگی پایتەخت بە چەقۆ دوو کەسی کوشتووە. 
 
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکێک لە فرۆشگەکانی شاری هرادیک کرالۆڤ روویداوە. پۆلیس دەڵێت، کوڕێکی تەمەن 16 ساڵان بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر دوو ژن و کوشتوونی. 
 
پۆلیس دەڵێت، دوای چەند خولەکێک کوڕەکەیان دەستگیرکردووە. 
 
شاری هرادیک کرالۆڤ دەکەوێت رۆژهەڵاتی پراگ و 100 کیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە. 
 
بەگوێرەی پۆلیسی چیک، رووداوەکە لە شەقامی ئەکادیمیکا دێدرنی بووە و هێرشکارەکە کەسێکی چیکی بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە. 
 
پۆلیسی شاری هرادیک کرالۆڤ هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی هێرشکارەکەوە بڵاونەکردەوە، بەڵام دەڵێت، هیچ مەترسییەک لەسەر ناوچەکە نەماوە و دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە. 
 
پیتەر فیالا، سەرۆکوەزیرانی چیک لەدوای رووداوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان کرد و بڵاویکردەوە، "ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری هرادیک کرالۆڤ روویدا کارێکی ترسناک و قبووڵنەکراوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە