رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئێران، کە دەبێت لە ماوەی 48 کاژێردا تەنگەی هورمز بکاتەوە، ئەگەر نا، ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کێڵگە و وێستگەکانی کارەبای ئێران و لەنێویان دەبات.
لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، ترەمپ نووسیویەتی: "ئەگەر ئێران بە تەواوی و بێ هەڕەشە، لە ئێستاوە تاوەکو 48 کاژێری دیکە تەنگەی هورمز نەکاتەوە، ئەوا ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر وێستگە جیاجیاکانی کارەبای ئێران و دەیانسڕێتەوە."
ترەمپ دەڵێت: "سەرەتا لە وێستگە گەورەکانەوە دەستپێدەکەین" ئەگەر تەنگەکە نەکرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاندبوو، بە بەکارهێنانی بۆمبی قووڵبڕ، دامەزراوەیەکی ژێرزەویی کەناراوەکانی ئێرانیان وێران کردووە و بەمەش توانای ئێران بۆ هەڕەشەکردن لە گەرووی هورمز کەمبووەتەوە.
هاوکات 22 وڵات، بێجگە لە ئەمریکا، بە تووندی سەرکۆنەی داخستنی گەرووی هورمزیان لەلایەن ئێرانەوە کرد.
دوایین پێشهاتەکانی دیکەی جەنگ
بەهۆی شکستهێنانی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل لە خستنەخوارەوەی مووشەکەکانی ئێران، زیاتر لە 100 کەس لە دوو شارۆچکەی باشووری ئیسرائیل بریندار بوون.
تیمەکانی فریاکەوتن رایانگەیاند 75 کەس لە شارۆچکەی عەراد بریندار بوون کە دۆخی 23 کەسیان مەترسیدارە، ئەوەش چەند کاژێرێک دوای ئەوەی 33 کەسی دیکە لە شاری دیمۆنا بریندار بووبوون.
تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران گوتی هێرشەکەی سەر دیمۆنا، کە دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی لێیە، وەڵامێک بووە بۆ بۆردوومانکردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز لە ئێران.
ئیمارات بۆردوومان دەکرێت
ئیمارات رایگەیاند رووبەڕووی هێرشی ئاسمانی بووەتەوە لەلایەن ئێرانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی تاران هۆشداریدابوو کە ئەو دوورگەیانەی نزیک تەنگەی هورمز بۆ هێرشکردن بەکارنەهێنرێن. دوورگەکانی ئەبو مووسا و تونبی گەورە لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندان، بەڵام ئیمارات بە خاکی خۆیانی دەزانێت. لە هەمان کاتدا ئیمارات نەخۆشخانەیەکی ئێرانی لە دوبەی داخستووە.
G7 داوای راگرتنی هێرشەکانی ئێران دەکات
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گرووپی حەوت (کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا) لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، داوای راگرتنی "دەستبەجێ و بێ مەرج"ـی هێرشەکانی ئێرانیان کرد بۆ سەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پشتیوانیی خۆیان بۆ مافی بەرگریکردنی ئەو وڵاتانە راگەیاند.
هاوکاریی پزیشکی بۆ بەیرووت
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) یەکەمین کاروانی وشکانیی پێکهاتوو لە 22 تۆن دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی لە دووبەیەوە رەوانەی بەیرووت کرد. لەو کاتەوەی حیزبوڵڵا بەشداریی جەنگەکەی کردووە، ئیسرائیل بۆردوومانی چڕی لوبنانی کردووە و بەپێی ئاماری حکومەتی لوبنان، زیاتر لە هەزار کەس کوژراون.
ئێران دەڵێت فڕۆکەیەکی ئیسرائیلیان پێکاوە
سوپای پاسداران رایگەیاند فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری ئێف شازدەی ئیسرائیلییان لە نێوەڕاستی ئێران پێکاوه. پێشتر ئیسرائیل گوتبووی مووشەکێکی بەرگریی ئاسمانی ئاراستەی یەکێک لە فڕۆکەکانیان کراوە لە ئێران. هەروەها ئیسرائیل دەڵێت کارگەکانی دروستکردنی پارچەی مووشەکی بالیستیی لە ئێران بۆردوومان کردووە.
لێدان لە دامەزراوەی ئەتۆمی
رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنزیان پێکاوە، بەڵام هیچ دزەکردنێکی تیشکی ئەتۆمی رووینەداوە. ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) و رووسیاش هۆشدارییان لە کارەساتی ئەتۆمی دا.
گواستنەوەی گاز بۆ عێراق
عێراق رایگەیاند دوای سێ رۆژ وەستان بەهۆی بۆردوومانی دامەزراوەکانی ئێرانەوە، بڕێکی سنووردار لە گازی ئێرانیان پێگەیشتووەتەوە.
هێرش بۆ سەر بنکەی دیێگۆ گارسیا
سەرچاوەیەکی بەریتانی ئاشکرای کرد، ئێران هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر بنکەی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و بەریتانیا لە دوورگەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە. بنکەکە چوار هەزار کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە.
ئیسرائیل هەڕەشەی چڕکردنەوەی هێرشەکان دەکات
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دا کە لە رۆژی یەکشەممەوە ئیسرائیل و ئەمریکا ئاستی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران و ژێرخانەکانی "بە شێوەیەکی بەرچاو" بەرز دەکەنەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ