ئەردۆغان و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی سووریا و ناتۆیان کرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا چەند پرسێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد، لەوانەش دۆخی سووریا، درێژکردنەوەی ئاگربەست لە ناوچەکە و ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی داهاتووی ناتۆ لە ئەنقەرە.
 
شەوی چوارشەممە، 20ـی ئایاری 2026، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەردۆغان لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ ترەمپ، بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی لە ململانێکانی ناوچەکەدا بە "پێشهاتێکی ئەرێنی" ناوبردووە و پشتیوانیی تورکیای بۆ هەر دەستپێشخەرییەکی بونیاتنەرانە دووپات کردووەتەوە.
 
سەبارەت بە دۆخی سووریا، ئەردۆغان بە سەرۆکی ئەمریکای راگەیاندووە: "چەسپاندنی سەقامگیری لە سووریا دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هەموو ناوچەکە" و جەختی لەوە کردووەتەوە کە پشتیوانییەکانی تورکیا بۆ سووریا بەبێ پچڕان بەردەوام دەبن.
 
تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تایبەت بووە بە هاوپەیمانیی ناتۆ. سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامادەکارییەکان بۆ میوانداریکردنی لووتکەی ناتۆ لە شاری ئەنقەرە بەردەوامن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لوتکەکە لە هەموو روویەکەوە سەرکەوتوو بێت.
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوو سەرۆک جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن کردووەتەوە و هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگییەکان لەبارەی پرسە هەرێمی و جیهانییەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

فەرەنسا: ناتوانین بڵێین مین لە تەنگەی هورمز دانراوە

کاسرین ڤۆترین، وەزیری بەرگریی فەرەنسا دەڵێ، بە تەواوی دڵنیا نین کە ئایا لە تەنگەی هورمزدا مین دانراوە یان نا. ئەم گومانەی فەرەنسا لە کاتێکدایە، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە کە لانیکەم 20 مین لە تەنگەی هورمزدا دۆزراونەتەوە.