رووداو دیجیتاڵ
رۆژی چوارشەممە داتای فەرمی پیشانی دا، دوای ئەوەی لە مانگی نیساندا ریکۆردی شکاند، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ژاپۆن دەکەن کەمیکردووە، ئەوەیش بەهۆی کەمبوونەوەی سەردانیکارانی چینی و هەڵوەشانەوەی گەشتی گەشتیارانەوە لەبەر شەڕی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
رێکخراوی گەشتیاریی نەتەوەیی ژاپۆن دەڵێت، بەراورد بە 3.69 ملیۆن گەشتیار لە مانگی نیسانی پاردا، نیسانی ئەمساڵ ژمارەی گەشتیارانی نێودەوڵەتی بە رێژەی 5.5٪ کەمی کردووە.
سەردانیکارانی چینی پێشتر گەورەترین کۆمەڵەی گەشتیاری بوون، بە رێژەی 56.8٪ کەمیان کردووە بۆ 330 هەزار و 700 گەشتیار، ئەوەیش دوای ئەوەی پار پەکین هۆشداریی دا دژی گەشتکردن، لە کاتێکدا گەشتیارانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە رێژەی 21.4٪ کەمیان کردووە.
لەو کاتەوەی سانیێ تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا پێشنیازی کرد کە رەنگە ژاپۆن لە هەر هەوڵێکی چیندا بۆ داگیرکردنی تایوان دەستوەردانی سەربازی بکات، پەیوەندیی ژاپۆن-چین تێکچووە.
چین کە دوورگەی تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی دادەنێت و رەتی نەکردووەتەوە کە بە هێز بیخاتەوە سەر خاکەکەی و، لە بۆچوون و لێدوانەکان تووڕەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ