رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی دروستبوونی کێشە لە تۆڕەکانی ئەمازۆن، چەندین ئەپی بەناوبانگ لە شوێنە جیاجیاکانی سەرانسەری جیهان لە کارکەوتن، لە نێویاندا، سناپچات، دۆلینگۆ و رۆبلۆکس.
بە گوێرەی کەناڵی بی بی سی، ماڵپەڕ و پێگە ئۆنڵاینییەکانی ژمارەیەک بانکی دیاری بەریتانیا و ئەورووپاش لە کارکەوتوون.
تۆڕەکانی کۆمپانیای ئەمازۆن ژێرخانی ئۆنڵاینی چەندین ماڵپەڕ و ئەپی هەرە دیاری جیهان پێکدێنن.
خزمەتگوزاریی تۆڕەکانی ئەمازۆن (AWS) دەڵێت کێشە لە سیستمەکانیدا دروستبووە و ئەندازیاران "دەستبەجێ هاتوونەتە سەر هێڵ و چالاکانە کاردەکەن بۆ ئەوەی گرفتەکە چارسەر بکەن و لە هۆکارە ریشەییەکەی تێبگەن."
زووم، فۆرتنایت، کانڤا، سیگناڵ، فرۆشگای ئەمازۆن، رینگ و چەندین ئەپی دیکە، بەر گرفتەکە کەوتوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ