رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵیادی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆک، لە کۆشکی سپی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ساز کرد و یەکێک لەو بابەتانەی باسی کرد، پەیوەندیی تەلەفۆنیی خۆی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بوو.
لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا کە دۆناڵد ترەمپ وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداویشی دایەوە، دوای ماوەیەک قسەکردن رایگەیاند، دەبێت بڕوات و جەختیکردەوە، پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە دەکات.
لەوبارەیەوە ترەمپ گوتی، "پرسیاری دیکە ماوە؟ پەیوەندییەکی زۆر گرنگ لەگەڵ سەرۆککۆمار ئەردۆغان دەکەم. زۆرم خۆشدەوێت."
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان ترەمپ و ئەردۆغاندا باس لە پەیوەندیی واشنتن و ئەنقەرە و پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان کراوە.
هەروەها ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا لە نزیکەوە چاودێریی گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکات، یەکپارچەیی خاک و پاراستنی یەکێتیی ئەو وڵاتە بۆ تورکیا گرنگە.
هەروەها پرسی شەڕی دژی داعش و دۆخی چەکدارانی ئەو رێکخراوە لە زیندانەکانی سووریادا تاوتوێ کراوە. ئەردۆغان رایگەیاند، سووریایەکی ئاوەدان، ئارام و 'پاککراوە لە تیرۆر'، دەبێتە هۆی سەقامگیریی ناوچەکە.
ئەردۆغان رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە غەززە بەردەوامن و تورکیا لەو بارەیەوە لەگەڵ ئەمریکا لە هاوئاهەنگیدا دەبێت؛ هەروەها سوپاسی ترەمپی کرد بۆ بانگهێشتکردنی بۆ لیژنەی ئاشتیی غەززە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ