حکومەتی ئەڵمانیا بۆ رووداو: مەرجمان لە پڕۆژەی دەستپێکی نوێی سووریا بەشداری هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کەهی مەحموود
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی هاوکاری و پەرەپێدانی ئابووریی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان حکومەتی ئەڵمانیا و رەوەندی سووری، پلاتفۆرمی "دەستپێکێکی نوێ بۆ سووریا" لە شوباتی 2025ـدا دامەزراوە، وەزارەتەکە ئاشکرای کرد :"پاراستنی فرەڕەنگیی سووریا و پاراستنی مافی کەمینە نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەکان، مافی ژنان، کچان و گرووپە جیاوازەکان" مەرجی سەرەکین بۆ وەزارەتی فیدراڵ بە گشتی و بەتایبەتیش بۆ بەشداریکردن لە پلاتفۆرمەکەدا."
 
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی هاوکاری و پەرەپێدانی ئابووریی ئەڵمانیا (BMZ) لە 21ـی کانوونی دووەمی 2026ـدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "1400 کەس لە رەوەندی سووری لە پلاتفۆرمی "دەستپێکێکی نوێ بۆ سووریا" بە شێوەیەکی "چالاک" بەشدارن و دووپاتیشی کردەوە :"رێکخراو و کەسانی کورد، مەسیحی یان عەلەوی"ـیش لە چالاکییە پسپۆڕییە راستەوخۆ و ئۆنلاینەکاندا بەشدار بوون.
 
سەبارەت بە ئامانج و ئەنجامەکانی ئەو پلاتفۆرمە، وەزارەتی هاوکاری و پەرەپێدانی ئابووریی ئەڵمانیا دەڵێت، بابەتەکانی وەکو "میکانیزم و دەرفەتەکانی پاڵپشتیی هاوکاری گەشەپێدانی ئەڵمانیا، دەرفەتەکانی سزادان، رۆڵی دیاسپۆرا لە ئاوەدانکردنەوەدا، کارسازی و هاوکاری ئابووری، یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و هەروەها خانوو، زەوی و موڵکداری، لەنێو ئەندامانی رەوەندی سووری لە ئەڵمانیا لەو پلاتفۆرمەدا گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
 
دەقی وەڵامەکانی وەزارەتەکەی ئەڵمانیا بۆ رووداو 
 
رووداو: دەستپێکێکی نوێ بۆ سووریا لە کەیەوە هەیە و ئامانجەکەی چییە؟
 
وەزارەتی وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان: پلاتفۆرمەکە لە 12ـی شوباتی 2025 لە بەرلین لەلایەن وەزیری پێشووی فیدراڵ بۆ گەشەپێدان سڤێنیا شولتزە، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی دیاسپۆری سووریا، ناسێنرا.
 
پلاتفۆرمی "دەستپێکێکی نوێ بۆ سووریا" پێشنیارێکی وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان)ـە بۆ کەسانی ناحکومیی کە لە ئەڵمانیا دەمێننەوە و دەخوازن بۆ دەستپێکی نوێ لە سووریا کار بکەن،ئەمە کەسانی تایبەت و هەروەها نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، زانست و ئابووری لەخۆدەگرێت. پلاتفۆرمەکە بواری دروستکردنی تۆڕەکانی پەیوەندی ،گفتوگۆی پسپۆڕی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان دەدات، ئەو وەکو خاڵێکی پەیوەندی لەنێوان دیاسپۆری سووریا و حکومەتی فیدراڵدایە و هاوکاری دەکات کە پسپۆڕی، بۆچوون و ئەزموونەکانی دیاسپۆرا بەش بکرێن.
 
رووداو: تاوەکو کۆتایی کانوونی یەکەمی 2025 چەند کەس تۆمار کراون؟
 
وەزارەتی وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان: ئێستا زیاتر لە 1400 کەس بۆ لیستی دابەشکردنی پلاتفۆرمەکە خۆیان تۆمار کردووە .
 
رووداو: ئایا دامەزراوە مەدەنییە کوردی، مەسیحی و عەلەوییەکانیش وەکو بەشداربووی ئەم پلاتفۆرمە جێگە دەگرن؟
 
وەزارەتی وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان:  پلاتفۆرمەکە بۆ هەموو کەسانی کۆمەڵگەی مەدەنیی دیاسپۆری سووریا کراوەیە و بەبێ جیاوازیی نەتەوەیی، ئایینی یان هەرێمی بانگهێشتیان دەکات.
 
بەپێی ئەوە، رێکخراو و کەسانی کورد، مەسیحی یان عەلەویش لە پلاتفۆرمەکەدا نوێنەرایەتی دەکرێن و – بەگوێرەی پرۆفایل، بەرژەوەندی و فۆرمات – بەشداری لە چالاکی و فۆرماتەکانی ئاڵوگۆڕکردن دەکەن، پلاتفۆرمەکە چوارچێوەیەکی گشتگیر  بۆ بۆچوونە فرەڕەنگەکانی گرووپە جیاوازەکانی دیاسپۆری سووریا دەڕەخسێنێت.
 
رووداو:  ئێوە چۆن پاڵپشتیی ئەم پلاتفۆرمە دەکەن؟
 
وەزارەتی وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان : پلاتفۆرمی دەستپێکی نوێی سووریا" پێشنیارێکی   وەزارەتەکەمانە، کە لە پۆرتالێکی ئاگادارکردنەوە، گرووپێکی لینکدئین و زنجیرە چالاکییەکی پسپۆڕی و تۆڕبەندی پێکهاتووە،کاری سکرتاریەت لەلایەن کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ)ـەوە دەکرێت و بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی وەزارەتی وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان.
 
رووداو: تاوەکو ئێستا کام ئامانج یان ئەنجام بەدەستهاتوون؟
 
وەزارەتی  وەزارەتی وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان: پلاتفۆرمەکە چوارچێوەیەکی ئاڵوگۆڕی لەنێوان ئەکتەرانی دیاسپۆری سووریا و حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیادا لەسەر بابەتە پسپۆڕی و ستراتیجییەکانی ئاوەدانکردنەوەی سووریا دروستکردووە.
 
بە بەشداریکردنی چالاکی ئەندامانی پلاتفۆرمەکە، بابەتە سەرەکییەکان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. تاوەکو ئێستا ئەم بابەتانە هەبوون: لۆژیک و دەرفەتەکانی پاڵپشتیی هاوکاری گەشەپێدانی ئەڵمانیا، چوارچێوەی سزاکان، رۆڵی دیاسپۆرا لە ئاوەدانکردنەوەدا، کارسازی و هاوکاری ئابووری، یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و هەروەها خانوو، زەوی و موڵکدارێتی .
 
لە کاتی دامەزراندنیەوە لە شوباتی 2025ـدا، چەندین فۆرماتی ڤیرچوەڵ و دوو چالاکیی راستەوخۆ کراون،هەروەها پلاتفۆرمەکە پاڵپشتیی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دووقۆڵی و فرەقۆڵی، کۆبوونەوەی کار و دەستپێشخەری بۆ بەستنی پەیوەندییەکان کردووە، فراوانبوونی کاریگەریی پلاتفۆرمەکە پێویستی و بەکارهێنانی پێشان دەدات: زیاتر لە 1400 کەس لە لیستی دابەشکردندا تۆمارکراون، هەروەها گرووپی لینکدئین 874 ئەندامی هەیە.
 
رووداو: مەرجەکانی بەشداریکردن بۆ ئەم پلاتفۆرمە چین؟
 
وەزارەتی  وەزارەتی وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان: کەسانی داواکار دەتوانن لە رێگەی پۆرتالی تۆڕی پلاتفۆرمەکەوە بە سەربەخۆ خۆیان تۆمار بکەن. تۆمارکردن بە شێوەیەکی بنەڕەتی بۆ هەموو ئەو کەسانەی پەیوەستن بە دەستپێکی نوێی سووریا یان دەخوازن لەم بوارەدا کار بکەن، کراوەیە.
 
رووداو: حکومەتی فیدراڵ چۆن دەخوازێت دڵنیا بێتەوە بەشداربووانی ئەم پلاتفۆرمە هەموویان بۆ سووریایەکی دیموکراتیک و فرەڕەنگ، کە رێز لە مافەکانی مرۆڤ و نەتەوە و پێکهاتەکان دەگرێت و جێبەجێیان دەکات، کار دەکەن؟
 
وەزارەتی وەزارەتی وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدان: بنەمای کاری پلاتفۆرمەکە مەرجەکانی  وەزارەتەکەی ئێمەن، بۆ فراوانکردنی کارەکانی سیاسەتی گەشەپێدان لە سووریا لە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024 دانراون، ئەم پێوەرانە بە ئاشکرا پاراستنی فرەڕەنگیی سووریا و پاراستنی مافی کەمینە نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەکان، مافی ژنان، کچان و گرووپەکانی دیکە دیاری دەکەن. پلاتفۆرمەکە وەک فۆرماتێکی ئاڵوگۆڕ و فۆرماتێک بۆ بەستنی پەیوەندییەکان بە کراوەیی رێکخراوە و بەگوێرەی پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی دیموکراسی، فرەلایەنی و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کەمینەکان هەڵسوکەوت دەکات. لە رووی نێوەڕۆکەوە، سەرنج دەخرێتە سەر بەشداریکردنی بۆچوونە جیاوازەکان، فۆرماتەکانی ئاڵوگۆڕکردن بە شێوەیەک ئامادە دەکرێن و بەڕێوەدەبرێن کە دیالۆگێکی بابەتیی رێزدارانە و فراوان فەراهەم ببێت و جێگە بۆ دیدگە جیاوازەکان هەبێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە