ورچێک لە کەنەدا دەچێتە نێو ئۆتۆمبێلێک و 69 قوتو سۆدە دەخواتەوە

21-04-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی پێنجشەممە، لە ویلایەتی بریتیشی کۆڵۆمبیای کەنەدا، ورچێک چووە نێو ئۆتۆمبێلەکەی شارۆن رۆسێڵ، کە هاووڵاتییەکی کەنەدییە و کاری فرۆشتنی خواردن و خواردنەوە دەکات. 
 
لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا چەندین سێت قوتووی سۆدە هەبوون و ورچەکەش چەند سێتكیان دەباتە دەرەوە و لە نزیک ئۆتۆمبێلکە دەست بە خواردنەوەی سۆدە دەکات و 69 قوتوو دەخواتەوە.  
 
شارۆن رۆسێڵ لە بالکۆنی ماڵەکەیەوە تەماشای ورچەکەی کردووە، بەڵام هیچی پێ نەکراوە.
 
بە گوتەی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە، ورچەکە کاتێک گەیشتووەتە سۆدە بێشەکرەکان، تامەکەی بە دڵ نەبووە و شوێنەکەی جێهێشتووە.
 
شارۆن رۆسێڵ ئێواران کە دەگەڕێتەوە، ئەگەر خۆراک لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی هەبێت دایدەگرێت تاوەکو ورچ نەیخوات، بەڵام باوەڕی نەکردووە ورچ حەزی لە سۆدە بێت.
 
چوار جۆر ورچ لە کەنەدا دەژین و ژمارەیان دەگاتە سەتان هەزار دانە. بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 500 هەزار ورچی رەش، نزیکەی 29 هەزار ورچی گریزلی و 16 هەزار ورچی جەمسەری لەو وڵاتە ئەمریکای باکوور دەژین. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەربازی بەنین دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کودەتاکە لەسەر تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکە دەرکەوتن.

حکومەتی بەنین هەوڵێکی کودەتای پووچەڵکردەوە

حکومەتی کۆماری بەنین لە رۆژئاوای ئەفریقا رایگەیاند، هەوڵێکی کودەتای پووچەڵکردووەتەوە، تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوەی گرووپێک لە سەربازان لە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەوە رایانگەیاندبوو کە پاتریس تالۆنی سەرۆکیان لەسەر کار لابردووە. سەرچاوە سەربازی و ئەمنییەکان رایانگەیاندووە، 12 سەرباز دەستگیرکراون، لەنێویاندا ئەوانەی لەپشت هەوڵەکەوە بوون.