دۆخی بێ ماڵەکانی ئەمریکا بەدەست گەرماوە لەنێوان "ژیان و مردن" دایە

21-07-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
دۆخی بێ ماڵەکان لە ئەمریکا
دۆخی بێ ماڵەکان لە ئەمریکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

رەنگە هیچ کەسێک بەقەد بێ ماڵەکانی فینێکس لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا بەدەست ئەم گەرمایەوە ئازار نەچێژن، ئەوان لەژێر خێوەتەکان دەمێننەوە و هیچ فێنککەرەوەیەکیان نییە، بەشی زۆریان بە ئاوی رێکخراوە مرۆییەکان خۆیان لە پلەی گەرمی 44ی سیلیزی دەپارێزن.
 
دانا پەیج لە 5 ساڵدا سێ جار گەرما بردوویەتی و بووراوەتەوە. ئەو کەسە کە بێ ماڵە دەڵێت، "کاتێک خۆر ئاوا دەبێت، شەش کۆڵان بە پێ دەڕۆم، ئەستەمە ئێستا بتوانم ئەو مەودایە ببڕم، ناگەم. زۆر گەرمە."
 
1.6 ملیۆن دانیشتووەکەی ئەریزۆنا لەگەڵ گەرمای سەخت خۆیان گونجاندووە، بەڵام بێ ماڵەکان لە دۆخێکی خراپدان و رۆژ نییە یەکێکیان نەبوورێتەوە.
 
جۆسی ئیتانفرانکۆ، بێ ماڵێکی دیکەیە، دەڵێت: "مردنە، من پێت دەڵێم، لەم ناوە بەچاوی خۆم خەڵکم بینیوە لە هۆش خۆیان چوون."
 
ئەریزۆنا یەکێکە لەو ویلایەتانەی ئەمریکا کە زۆرترین بێ ماڵی لێ دەژی و بەمدواییانەش ژمارەیان 23٪ زیادیکردووە. پار لە فینێکس کە بە پایتەختی ئەریزۆنا دادەندرێت، مردن بەهۆی گەرما 25٪ زیادیکرد کە ژمارەیان 425 کەسبوون و زۆربەیان کەسانی بێ ماڵ بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە