ڤیدیۆ؛ خواردنەوەی قاوە لە ئاسمان بەسەر رووی باڵۆنەوە

21-10-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق @SahiraSdiq
ئەلیکساندەر ماروشکۆڤ
ئەلیکساندەر ماروشکۆڤ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زۆر کەس وێنە یان ڤیدیۆی خواردنەوەی قاوە لە شوێنی جیاواز دادەنێن، لەکاتی ئیشکردن، پشوودان یان کتێب خوێندنەوە، بەڵام ئەمجارە گەنجێک ڤیدیۆیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش تۆماردەکات کە تێیدا دەردەکەوێت بە جلێکی تایبەتەوە و لەسەر رووی باڵۆنێک لە ئاسمان، قاوەدەخواتەوە.
 
فۆتۆگرافەرێکی ئۆکرانی بەناوی نازار دۆرۆش لە ئینستاگرامەکەی خۆی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووتەوە و نووسیویەتی بەیانیتان باش. لە ڤیدیۆکەدا کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکیش تۆمارکراوە، گەنجێک لەسەر رووی باڵۆنێک وەستاوە و بە ئاسوودەیی خەریکی خواردنەوەی قاوەیە.
 
گەنجەکە ناوی ئەلیکساندەر ماروشکۆڤە، وەک لە ڤیدیۆکە دیارە کە بە درۆن گیراوە لەسەر رووی باڵۆنێکی گەورە وەستاوە، جلێکی تایبەتی لەبەردایە و فنجانێک قاوەی بەدەستەوەیە، وانیشان دەدات کە لەخەو هەستابێت، لەو کاتەدا فڕۆکەیەکیش بە تەنیشتیی تێدەپەڕێت و بەدەستێکی ئاماژەی بۆدەکات.
 
ئەلیکساندەر ماروشکۆڤ لەسەر پۆستەکەی نازار دۆرۆش نووسیویەتی " لەسەر لووتکەی جیهان، کاری باش لە تیمێکی گەورەوە بەرهەم دێت، سوپاس بۆ ئێوە، هەمووتانم خۆشدەوێت".
 
ڤیدیۆکە بینەری باشی هەبووە و لەماوەی چەند رۆژێکدا زیاتر لە 400 هەزار کەس پۆستەکەی نازار دۆرۆش ـیان بینیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.