وەزیری دادی بەلجیکا بەهۆی کوژرانی دوو ‌هاووڵاتی سوێدییەوە دەستی لەکارکێشایەوە

21-10-2023
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو دوو هاووڵاتی سوێدی لە بەلجیکا کوژران، ڤینسنت ڤان کویکنبۆرن، وەزیری دادی بەلجیکا دەستی لەکارکێشایەوە.
 
ڤینسنت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رۆژی هەیینی (20-10-2023) گوتی، "دوای ئەوەی دەستمان بە لێکۆڵینەوە لە کەیسی پیاوێکی 45 ساڵەی تونسی کرد کە گومانلێکراوی سەرەکیی هێرشەکەی رۆژی دووشەممە (16-10-2023) بوو، کە تێیدا دوو هاووڵاتیی سوێدی لە برۆکسل کوژران، بۆمان روونبووەوە حکومەتی تونس بە فەرمی داوای لە بەلجیکا کردبوو ئەو پیاوە رادەستبکاتەوە، بەڵام لە وەزارەتی دادی بەلجیکاوە داواکە رەتکرابووەوە. ئەوە لە ناخەوە ئازارم دەدات."
 
وەزیری دادی بەلجیکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانی گوتی، ئەوەی روویداوە "هەڵەیەکی بێ پاساوە. دادوەر بەدواداچوونی نەکردبوو و دۆسیەکەی چارەسەر نەکردبوو؛ بۆیە من، بەرپرسیاریێتی تەواو دەگرمە ئەستۆ و بەدوای هیچ پاساوێکدا ناگەڕێم؛ هەروەها بە کاری خۆمی دەزانم دەستلەکاربکێشمەوە."
 
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کەسێک بەناوی عەبدولسەلام بەرپرسیاریێتی ئەو هێرشەی رۆژی دووشەممەی گرتە ئەستۆ.
 
بەگوتەی وەزیری دادی بەلجیکا، ئەو کەسە لە ساڵی 2019 داوای مافی پەنابەریێتی لە بەلجیکا کردبوو، بەڵام پێی نەدرابوو و بە شێوەیەکی نایاسایی لە بەلجیکا دەژیا. ئەو هاووڵاتییە لەلایەن پۆلیسی بەلجیکاوە بە قاچاخچی ناسرابوو و دەگوترێت، خەڵکی دەناردە بەریتانیا.
 
ئەو دوو هاووڵاتییە سوێدییەی لەو هێرشەدا کوژران، هاندەری هەڵبژاردەی سوێد بوون و چووبوونە برۆکسل بۆ سەیرکردنی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی سوێد و بەلجیکا لە قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵەوانیێتی یۆرۆی 2024، بەڵام دوای نیوەی یەکەمی یارییەکە، یاریزانانی سوێد، دوای ئەوەی رووداوەکەیان بیست، رەتیانکردەوە بچنەوە نێو یاریگە و یارییەکە دواخرا.
 
دوای رووداوەکە، ئەلیکساندەر دیکرو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا گوتی، "ئەوە ‌هێرشێکی تیرۆریستیی دڕندانەیە."
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2023، میدیای بەلجیکا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت هاووڵاتییەک لە شوێنی رووداوەکە رادەکات، دوای ئەوەی بە چەک تەقە لە کۆمەڵێک کەس دەکات. هەر زوو پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و رۆژی سێشەممە ئەو کەسەیان دۆزیەوە و لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.