گەنجێکی سووریایی بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر جووەکان لە بەرلین دادگایی دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

داواکاری گشتیی ئەڵمانیا گەنجێکی تەمەن 23 ساڵی خەڵکی سووریای تۆمەتبار کرد بەوەی پلانی داناوە بە چەقۆ و تەقەمەنی هێرش بکاتە سەر "بێ باوەڕان" و جووەکان لە شاری بەرلین.
 
رۆژی سێشەممە 21ی نیسانی 2026، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ئەو گەنجە کە ناوەکەی ئاشکرانەکراوە، لە رێگەی ئینتەرنێتەوە چەقۆ و کەرەستەی دروستکردنی تەقەمەنی کڕیوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو هاووڵاتییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تێلیگرام و تیکتۆک بەدوای نێوەڕۆکی پەیوەست بە "جیهاد و شەهیدبوون" گەڕاوە.
 
ئەو گەنجە رووبەڕووی چەند تۆمەتێکی قورس بووەتەوە، لەوانە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی، دابینکردنی پارە بۆ تیرۆر و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
 
تۆمەتبارەکە لە 1ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دەستگیرکراوە و لەو کاتەوە لە زیندانە. بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو گەنجە لە کانوونی یەکەمی 2023 وەک پەناخواز چووەتە ئەڵمانیا.
 
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا دەڵێ، تۆمەتبارەکە لە ئاداری 2025ـەوە دەستی بە پلاندانان بۆ هێرشەکە کردووە و هیوای خواستووە بتوانێت پشتێنەیەکی تەقەمەنی بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی خۆکوژی بەدەستبخات؛ هەروەها گومان دەکرێت پلانەکانی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا تاوتوێ کردبێت.
 
بەشێکی دیکەی تۆمەتەکانی سەر ئەم گەنجە پەیوەستن بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆییەک لە ئینتەرنێت، کە تێیاندا دروشمە جیهادییەکانی داعش و گرووپە پەڕگیرەکانی دیکە بەکارهێنراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزیرەکان داوای کردنەوەی تەنگەی هورمز دەکەن

یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و ئاسایشی تەنگەی هورمز دەکات

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، لە کۆبوونەوەکانیاندا تاوتوێی ئاگربەست، دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، گەمارۆی سەر تەنگەی هورمز و دەرئەنجامەکانی جەنگ دەکەن. وەزیرەکان داوای کردنەوەی تەنگەی هورمز و پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی دەکەن.