رووداو دیجیتاڵ
کچێكی هەولێری بۆ خوێندن روودەکاتە ئیتاڵیا، لە زانکۆی پاڤیا بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستدەهێنێت و لەگەڵ چەند پرۆفیسۆرێكی زانکۆکەی ئێستا وەکو توێژەر لەسەر مێشكی رۆبۆت کاردەکات و سەرپەرشتی چەند قوتابییەکیش دەکات.
د. پاوان دزەیی، مامۆستا و توێژەرە لە زانکۆی پاڤیا لە ئیتاڵیا.
د. پاوان باسی توێژینەوەکەی دەکات کە ئێستا لەسەر مێشكی مشک کاردەکەن و دەڵێت، لە قۆناخی پێش تاقیگەییدا کار لەسەر ئاژەڵ دەکەن، هەموو ئەو زانیارییانەی لە تاقیگە بەدەستی دەهێنن، دەیانەوێت لەسەر رۆبۆتەکە تاقیبکەنەوە.
پرۆفیسۆر ئیجیدیۆ دانجێللۆ کە لەگەڵ دکتۆر پاوان لەسەر مێشكی رۆبۆت کاردەکەن دەڵێت، ئێستا دەیانەوێت لەڕێگەی توێژینەوەکەیان کار لەسەر توانای رەفتار و وەڵامی رۆژانەی رۆبۆت بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ