رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی سوێد رایگەیاند، بە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێران لە ستۆکهۆڵم گوتراوە کە وڵاتەکەیان لە هێرشەکانی سەر هەولێر نیگەرانن.
رۆژی دووشەممە، 22-01-2024، لە وەڵامی پرسیاری زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو، لەبارەی جەنگی غەززە و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، تۆبیاس بیڵسترویم، وەزیری دەرەوەی سوێد رایگەیاند، "ئێمە بارودۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە گشتی و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە جددی وەردەگرین." هەروەها گوتیشی، کە نیگەرانییان لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەربڕیوە.
شەوی دووشەممە، 15ـی کانوونی دووەم سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە 11 مووشەکی بالیستی هەولێری کردە ئامانج کە بەشێک لەو مووشەکانە بەر ماڵی هاووڵاتییەکی سڤیلی شارەکە کەوتن و لە ئەنجامدا خۆی و منداڵێکی 11 مانگ و هاوڕێیەکی و خزمەتگوزارێکی ماڵەکە گیانیان لەدەستدا.
وەزیری دەرەوەی سوێد لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نیگەرانیی خۆمان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەربڕیوە. لەبارەی زیادبوونی گرژییەکانیشەوە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتیی ئەوروپا دۆخی دەریای سوور و جەنگی حەماس و ئیسرائیلی بە جیدی وەرگرتووە. چاوەڕێم گفتوگۆ لەسەر جەنگەکە لەگەڵ نوێنەرانی ئیسرائیل و فەڵەستین بکەم کە نوێنەرانی سعودیە، ئوردن و میسریشی لێ دەبن."
هاوکات، تۆبیاس بیڵسترویم لەبارەی گرژییەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە ئاماژەی بەوە دا، "لە ئەنجوومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئەجێندایەکی درێژ و چڕمان هەیە. یەکەمیان دەمانەوێت بۆ جارێکی دیکە پێشانی بدەین کە لە بابەتی مەسیحیەکاندا یەکگرتووین و لەو مەسیحیانەش کە لە ئۆکراینان ئەمەش بە گواستنەوەی هاوکارییە بۆ ئۆکراینا کە لە پلانی ئاشتی ئەوروپا دایە. هەروەها، گفتوگۆ و دیبەیتمان لەبارەی دۆخە زۆر قورسەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەبێت بە تایبەت بۆ مەسیحیەکان و ئارامکردنەوەی دۆخی غەززە. پێشوازی لەو سزایانە دەکەم کە خراونەتەسەر حەماس. پێموایە کە گرنگە باسی تووندوتیژییەکانی کەرتی رۆژئاوا بکەین و پێشوازیش لەو پێشنیازە دەکەین کە تایبەتە بە سزادانی ئەو کەسانەی تووندوتیژی لەوێ دەکەن. کریستیانەکانی دەریای سووریش بەشێک دەبین لە ئەجێدای کۆبوونەوەکان. هەروەها، پێشوازیش لەو هەنگاوانە دەکەین کە بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی بەئامانجگرتنی کەشتییە ئامانجە سیڤیلەکانی دەریای سوو. لە کۆتاییدا پێموایە گرنگە کە باسی چارەسەری دوو دەوڵەت بکەین کە تاکە چارەسەرە بۆ جێگیرکردنی مەسیحییەکانی غەززە و ئیسرائیل."
وەزیری دەرەوەی سوێد باسی لە هێرشەکانی سەر کەشتییەکانی دەریای سوور کرد و گوتی، "کە سەیری وێنە گەورەکە دەکەین، پێموایە کە نابێت ئەوەندە خێرا بین لەوەی شتەکان بخەینە پاڵ نەتەوەیەکی دیاریکراوەوە. ئەمڕۆ حووسییەکان ژمارەیەک کەشتی وڵاتانی دیکەش دەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان. پێموایە کە پێویستە هەموومان پاڵپشتی ئازادیی رێڕەوە ئاوییەکان بکەین؛ ئەم دۆخەی ئێستا زیان بە بازرگانی سیڤیل و میسر دەگەیێنێت کە بەهۆی نەڕۆیشتنی کەشتییەکان بە نۆکەندی سوێسەوە داهاتێکی زۆری لەدەستداوە. ئەمە پرسیارێکی جیدییە و ئەمڕۆ یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیە بۆ هەڵسەنگاندنی."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ