ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیادا دەکات

22-01-2025
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیادا دەکات لە ئەگەری ئەوەی سەرۆکی وڵاتەکە بە گفتوگۆکردن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا رازی نەبێت.
 
رۆژی سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی رۆژنامەڤانان لە ئەگەری ئەوەی وڵاتەکەی سزای زیاتر بەسەر رووسیادا بسەپێنێت ئەگەر ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رازی نەبێت بە گفتوگۆکردن بۆ ئاگربەستی جەنگی ئۆکراینا گوتی، "پێدەچێت."
 
ترەمپ دەشڵێت، "پێویستە رێککەوتنێک بکەن."
 
رۆژی 20ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد. پێشتر چەند جارێک گوتبووی ئەگەر ببێتەوە سەرۆک بە زووترین کات جەنگی ئۆکراینا رادەگرێت.
 
رۆژی 24ی شوباتی 2022، جەنگی ئۆکراینا بە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستیپێکرد. ئێستا رووسیا نزیکەی 20%ی خاکی ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵ کردووە.
 
دوای دەستپێکی هێرشەکەی رووسیا، وڵاتانی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ژمارەیەک سزایان بەسەر مۆسکۆ دا سەپاند. سزاکان زیاتر کەرتی وزە و سیستەمی بانکی ئەو وڵاتەیان گرتەوە.
 
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، "پێموایە ئەو (پووتین) رووسیا تێکدەشکێنێت ئەگەر رێککەوتن نەکات." جەختی لەوەش کردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ویستی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەست و رێککەوتنەوە پیشان داوە.
 
نزیکبوونەوەی ئۆکراینا لە ناتۆ و بە ئەندامبوون لەو هاوپەیمانێتییەدا و پێشێلکردنی مافی رووسەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا لەلایەن حکومەتی کیێڤەوە بە دیارترین هۆکاری هێرشی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکراینا دادەنرێت.
 
بەرپرسانی رووسیا چەند جارێک رایانگەیاندووە، ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ ئۆکراینیەکان ئەگەر ئۆکراینا دەست لەو خاکە هەڵگرێت کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵیان دایە. هەروەها، ناشیانەوێت ئۆکراینا ببێتە ئەندامی ناتۆ، ئەم مەرجەیان چەند جارێک لەلایەن بەرپرسانی کیێڤەوە رەتکراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئەپی دیپسیک لەسەر مۆبایلێک کراوەتەوە.

کۆریای باشوور دیپسیک بە پێدانی داتای بەکارهێنەران بە تیکتۆک تۆمەتبار دەکات

بەرپرسانی کۆریای باشوور مۆدێلی ژیریی دەستکردی دیپسیک بەوە تۆمەتبار دەکەن کە داتاکانی بەکارهێنەرانی بە کۆمپانیای بایت دانسی چینی داوە، ئو کۆمپانیایەی خاوەنداریێتی تیکتۆک دەکات.