ئەپڵ: ئەگەر مۆبایلەکەتان تەڕبوو، مەیخەنە نێو فەردە برنجەوە

22-02-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لەگەڵ ئەوەی تەکنیکێکی باوە کاتێک مۆبایل تەڕ دەبێت دەیخەنە نێو سەتڵ یان فەردەیەک برنجەوە، کۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، ئەو کارە سوودی نییە و بۆی هەیە مۆبایلەکەت تێکبدات. 
 
کۆمپانیای ئەپڵ کە بەرهەمی مۆبایلی ئایفۆنی هەیە، نوێترین رێنوێنی بۆ ئەوانە بڵاوکردەوە کە مۆبایلەکانیان تەڕ دەبن. دەڵێت، مۆبایل خستنە نێو برنج سەرناگرێت و ئەگەری هەیە گەردیلەی بچووکی برنجەکە بچێتە نێو مۆبایلەکە و زیانی پێبگەیێنێت.
 
لە پاڵ خستنە نێو برنج، بەکارهێنانی قژ وشککەرەوە و دانانی لەبەر خۆرەتاو دوو رێگەی دیکەی باون بۆ وشککردنەوەی مۆبایل، بەڵام ئەپڵ ئەوانە رەتدەکاتەوە و رێگەچارەکانیشی خستووەتەڕوو:
 
بەپێی ئەپڵ، ئەگەر مۆبایلەکەت تەڕبوو چی بکەی؟
 
- بەخێرایی لەنێو ئاو دەریبهێنی بۆ ئەوەی ئاوی زیاتری تێنەچێت.
-بەخێرایی بیکوژێنەوە.
--بە هێمنی مۆبایلەکەت چەند جارێک بکێشی بە دەستەکەی دیکەتدا بۆ ئەوەی ئاوی زیادە بێتە دەرەوە بەشێوەیەک، شوێنی بارگاویکردنەوەکەی رووی لە خوارەوە بێت.
- بۆ 24 کاژێر لە شوێنێک بەجێی بهێڵە کە هەواگۆڕکێی تێدابێت.
-ئەگەر ئاگادارکردنەوە لەسەر شاشە دەرکەوت، 30 خولەکی دیکە دوای 24 کاژێرەکە وازی لێبێنە، چونکە ئەگەری هەیە پۆرتی بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکە هێشتا شێداربێت.
 
خۆت لەم کارانە بەدوور بگرە کاتێک مۆبایلەکەت تەڕ دەبێت
 
-بارگاوی مەکەرەوە و هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی وزەی پێوە مەکە
- مەیخە نێو سەتڵ و فەردە برنجەوە
-مۆبایل بە هەوای گەرم وشک مەکەرەوە
-ئیسفەنج یاخود لۆکە مەخەرە شوێنی بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەت
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.