هێرشکارێک لە یانەیەکی شەوانەی کالیفۆرنیا 10 کەس و خۆی دەکوژێت؛ ماتەمینی لە ئەمریکا رادەگەیێندرێت

23-01-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

ئەو چەکدارەی هێرشی کردە سەر یانەیەکی شەوانە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا و 10 کەسی کوشت، دوای 12 کاژێر راکردن خۆیشی کوشت. سەرۆکی وڵاتەکەش فەرمان دەکات بۆ ماوەی  پێنج رۆژ ئاڵای وڵاتەکە بۆ نیوە بهێندرێتە خوارەوە بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی رووداوەکە.
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2023، رۆبێرت لونا، بەڕێوەبەری پۆلیسی لۆسئانجلس رایگەیاند، پۆلیس بەدوای ڤانێک کەوت کە گومان دەکرا تەقەکەرەکەی تێدابێت و "کاتێک لە ڤانەکە نزیک بوونەوە، دەنگی تەقە لەنێو ڤانەکەدا بیسترا."
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی لۆسئانجلس دەڵێت، "گومانلێکراوەکە فیشەکێکی بەخۆیەوە نا و بریندار بوو، دواتر گیانی لەدەستدا."
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە کاتی ئەمریکا [بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەکاتی هەولێر] کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن فەرمانی کردووە تاوەکو رۆژئاوابوونی رۆژی 26ی کانوونی دووەم ئاڵای ئەمریکا بۆ نیوە بهێندرێتە خوارەوە، ئەوەش "وەکو رێزگرتنێک بۆ قوربانییانی کردەوەی تووندوتیژیی بێهەستانەی" رۆژی 21ی کانوونی دووەمی 2023 کە لە ناوچەی مۆنتێریی شاری لۆسئانجلسی کالیفۆرنیا روویدا.
 
پۆلیس ناسنامەی تەقەکەرەکەی ئاشکرا کردووە؛ ناوی هوو کان ترانە و تەمەنی 72 ساڵە و بەگوێرەی پۆلیس کەسێکی ئاسیایی بووە. ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی مۆنتێری 60 هەزار کەس دەبێت کە 65%یان بە رەچەڵەک ئاسیایین.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی لۆسئانجلس دەڵێت، تاوەکو ئێستا پاڵنەری پشت رووداوەکە نازانرێت، کە بووە هۆی کوژرانی 10 کەس و برینداربوونی لانیکەم 10 کەسی دیکە.
 
پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و "پشکنەران بەردەوام کار دەکەن بۆئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی رووداوەکە کۆبکەنەوە و کار لەسەر پاڵنەری پشت رووداوەکە دەکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەرهەمە نێوخۆییە تایبەتەکانی کریسمس بە رێژەی 20% و بەرهەمی هاوردە 45% گران بوون

جەنگ رەنگی کریسمسی لە کیێڤ گۆڕیوە؛ خواست لەسەر کڕینی دیاری کەمبووەتەوە

کەلوپەلی کریسمس لە مۆڵ و دووکانەکانی کیێڤ بۆ فرۆشتن دانراون؛ داری کریسمس و کەلوپەلی رازاندنەوە زۆرترین خواستیان لەسەرە، بەڵام لە هەمان کاتدا گرانیی بازاڕ، کڕینی ئەو پێداویستییانەی زەحمەت کردووە.