لە نیویۆرک فڕۆکەیەک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوەدا دەکێشێت؛ هەموو گەشتەکان پەکدەخات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێکدادانێکی تووند لەنێوان فڕۆکەیەکی کەنەدی و ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری لەسەر رێڕەوی فڕۆکەخانەی لاگواردیا لە نیویۆرک، بووەتە هۆی پەککەوتنی تەواوەتیی گەشتەکان لەو فڕۆکەخانەیە. بەهۆی رووداوەکەوە بەشی پێشەوەی فڕۆکەکە تێکشکاوە، فەرمانگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵییش بڕیاری "راگرتنی هەموو گەشتەکانی" دەرکردووە.
 
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 23-03-2026، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی "ئێر کەنەدا ئێکسپرێس" لەکاتی نیشتنەوەدا لە فڕۆکەخانەی لاگواردیای نیویۆرک، خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوەی فڕۆکەخانەکەدا دەکێشێت.
 
پۆلیسی نیویۆرک و تیمی ئاگرکوژێنەوەی شارەکە رایانگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێڕەوی ژمارە 4 روویداوە.
 
بەپێی پلاتفۆرمی "FlightRadar24"، فڕۆکەکە لە جۆری CRJ-900 بووە و لە شاری مۆنتریالی کەنەداوە بەرەو نیویۆرک گەشتی کردووە.
 
زیانەکان و پەککەوتنی فڕۆکەخانە
 
دیمەنە بڵاوکراوەکان نیشانی دەدەن کە بەشی پێشەوەی فڕۆکەکە و شوێنی فڕۆکەوانەکە زیانی زۆر گەورەیان بەرکەوتووە. هەرچەندە تاوەکو ئێستا ئامارێکی فەرمیی بریندارەکان رانەگەیێندراوە، بەڵام فەرمانگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا (FAA) بڕیاری "راگرتنی گەشتەکانی" بۆ ماوەیەکی کاتی دەرکردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەری زۆرە کاتی راگرتنی گەشتەکان درێژبکرێتەوە.
 
ماڵپەڕی فەرمیی فڕۆکەخانەکە نیشانی دەدات، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو گەشتەکان یان دواخراون یان بە تەواوی هەڵوەشێندراونەتەوە. دەسەڵاتدارانی نیویۆرک داوایان لە گەشتیاران کردووە، رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.
 
کێشەکانی پێشتری فڕۆکەخانەکە
 
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، فڕۆکەخانەی لاگواردیا پێشتریش بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە تووشی پەککەوتنی گەشتەکان ببوو.
 
هەروەها هەفتەی رابردوو فڕۆکەخانەکە هۆشداریی دابوو کە بەهۆی کێشەی بودجەی حکومەتی فیدراڵ و کەمیی کارمەند، گەشتیاران ناچارن کاتێکی زۆرتر بۆ پشکنینە ئەمنییەکان چاوەڕێ بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی لافاو لە کینیا

لە کینیا 81 کەس بەهۆی باران و لافاو گیانیان لەدەستداوە

بەرپرسانی کینیا رایانگەیاند، لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ و لافاو کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، لانیکەم 81 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری لەڕێگەی بەلەمەوە خەریکی رزگارکردنی ئەو هاووڵاتییانەن کە لە ناو ئاودا گیریان خواردووە.