رووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا هێرش نەکاتە سەر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کاردانەوەی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر ئێران، رووسیا هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەمریکا و رایدەگەیێنێت، هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران، لێکەوتەی کارەساتبار و "قەرەبوونەکراوە"ی دەبێت و دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات.
 
رۆژی دووشەممە 23-03-2026، کۆشکی کرێملین رایگەیاند، هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وێستگە کارەباییانەی ئێران کە لەلایەن رووسیاوە بنیاتنراون، دەکرێت لێکەوتەی "قەرەبوونەکراوە"ی لێبکەوێتەوە.
 
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملین؛ کاتێک لەبارەی هەڕەشەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پرسیاری لێکرا کە گوتبووی ئەگەر تاران بەتەواوی تەنگەی هورمز نەکاتەوە، وێستگەکانی کارەبای ئێران "وێران دەکات،" بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، ئەو دۆخە "ئاڵۆزە کارەساتبارەی" ناوچەکە تەنیا بە رێگەی سیاسی و دیپلۆماسی چارەسەر دەکرێت.
 
پێسکۆڤ هۆشداریی دا لەوەی، هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران، "کارێکی ئەوپەڕی مەترسییە و ئەگەری هەیە لێکەوتەی قەرەبوونەکراوەی هەبێت." ئاماژەی بەوەش کرد، رووسیا لەوبارەیەوە "پەیامی پەیوەندیداری" بە ئەمریکا گەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتێندران

هێرش کرایە سەر گەڕەکێکی جوونشینی لەندەن و ئاگرێکی گەورە کەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، تەقینەوە و ئاگرێکی گەورە گەڕەکی (گۆڵدەرز گرین)ـی لە باکووری رۆژئاوای شاری لەندەن هەژاند. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن و خەریکی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەن.