سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبنەوە

23-05-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە. 
 
ئەم ئێوارەیە دەوروبەری کاژێر 7:30 بە کاتی هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. 
 
بڕیارە مەسرور بارزانی و مارکۆ روبیۆ کۆببنەوە. 
 
دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە واشنتن رایگەیاند، مەسرور بارزانی و مارکۆ روبیۆ باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و واشنتن دەکەن. 
 
دیار کوردە ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی ئەو پرسانەش دەکەن کە جێگەی بایەخی هەردوولان، وەک دۆخی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە. 
 
مەسرور بارزانی چەند رۆژێکە لە ئەمریکایە و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و ئەندامانی کۆنگرێس هەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.