کۆمارییەکانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی دیموکراتەکانیان بلۆککرد

23-06-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن ئەمریکا کۆمارییەکان دیموکراتەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەو پرۆژەیاسایەی کە دیموکراتەکانی ئەمریکا تایبەت بە ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەمی دەنگدان پێشکێشی ئەنجوومەنی پیرانیان کردبوو، لەلایەن کۆمارییەکانی ئەنجوومەنەکەوە رەتکرایەوە.
 
لە کۆی 100 ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، 50 کۆماری  دژی پرۆژەیاساکە دەنگیان دا و لە بەرامبەردا 50 ئەندامی دیموکرات بە بەڵێ دەنگیان پێدا.
 
زۆربەی پرۆژەیاساکان لە ئەنجوومەنی پیران پێویستیان بە دەنگی 50 کۆ 1ی ئەندامانی ئەنجوومەنە، بەڵام بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسا گرنگ و هەستیارەکان وەک پرۆژەیاسای ناسراو بە "لەپێناوی گەل"، پێویستی بە لانیکەم  60 دەنگە.
 
پرۆژەیاسای "لەپێناوی گەل" تایبەتە بە چاکسازی لە سیستەمی دەنگدانی ئەمریکا و ئەگەر بهاتایە و لە ئەنجوومەنی پیران تێپەڕێندرایە، ئەوا بە گەورەترین هەنگاو دادەنرا هاوشێوەی گرنگی پەسەندکردنی یاسای مافی دەنگدانی ئەمریکا لە ساڵی 1965.
 
پرۆژەیاساکە، کۆمەڵێک چاکسازی لە سیستەمی دەنگدانی ئەمریکا تێدا جێگیرکرابوو، لەوانەش رێگە بدرێت دەنگدانی پێشوەختە 15 رۆژ بەر لەکاتی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت، کە بەگوێرەی سیستەمەکە ئێستا تەنیا چەند رۆژێكی کەم بەر لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت، هەروەها دەنگدان بە مۆڵەتی شۆفێری کە ئێستا کاری پێناکرێت.
 
هەر بەپێی پرۆژە یاساکە، ئەگەر پەسندکرابا، رێگە بە دەنگدەر دەدرا هەر کاتێك دەنگدەر داوای کارتی دەنگدان بکات ئەوا لە رێگەی پۆستی ئاساییەوە بگەیێندرێتە دەستی کە ئێستا ئەو مافەی نییە. هەروەها هیچ سنوورێکی جوگرافیایی و بەربەست بەگوێرەی کات نەخرێتە بەردەم دەنگدەران هاوشێوەی ئەوەی کە ئێستا لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمارییەکان کاری پێدەکرێت و چەندین چاکسازی دیکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا