ڤیدیۆ: لە هێرشێکی چەکداریدا لە رووسیا شەش پۆلیس کوژران

23-06-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی میدیای فەرمی رووسیا، لە هێرشێکی چەکداریدا لە هەرێمی داگستانی ئەو وڵاتە، شەش پۆلیس و پیاوێکی ئایینی مەسیحی کوژران.
 
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە روویدا؛ چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر دوو کەنیسە، پەرستگەیەکی جووەکان و بازگەیەکی پۆلیس.
 
هێرشەکان لە هەردوو شاری دەربێنت و مەکاچکالای داگستان روویاندا.
 
جگە لە شەش ئەفسەری پۆلیس، پیاوێکی ئایینی مەزهەبی ئۆرسەدۆکسی مەسیحی کوژراوە، هەروەها دوو لە هێرشکارەکان کوژراون.
 
لە سۆشیاڵ میدیا ڤیدیۆی شوێنەکان بڵاوکراونەتەوە کە دەسووتێن.
 
تائێستا ناسنامەی هێرشکارەکان رانەگەیێندراوە، بەڵام پێشتر هێرشی هاوشێوە لە لایەن گرووپی تووندئاژۆ لە داگستان روویانداوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.