ئۆکراینا: رووسیا تەرمی هەزار سەربازی دیکەی رادەستکردینەوە

23-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئاژانسێکی حکومەتی ئۆکراینا رایگەیاند رووسیا تەرمی هەزار کەسی رادەستی ئۆکراینا کردووەتەوە، کە مۆسکۆ دەڵێت پاشماوەی ئەو سەربازە ئۆکراینییانەن، کە لە جەنگدا کوژراون.
 
رۆژی پێنجشەممە، 23-10-2025، ناوەندی هاوئاهەنگی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیلەکانی جەنگ، کە ئاژانسێکی حکومیی ئۆکراینایە رایگەیاند: "ئەمڕۆ هەزار تەرم کە لایەنی رووسیا دەڵێن سەربازی ئۆکراینان، رادەستی کیێڤ کرایەوە."
 
ئەگەرچی نەگەیشتووتەنە هیچ ئاگربەستێک، بەڵام هێشتا ئۆکراینا و رووسیا لەسەر هاوئاهەنگیی گۆڕینەوەی دیل و تەرمەکانی نێوانیان بەردەوامن.
 
ئەمە چوارەمین مانگە لەسەریەک کە رووسیا تەرمی هەزار سەرباز رادەستی ئۆکراینا دەکاتەوە، دوای ئەوەی لە مانگەکانی تەممووز، ئاب و ئەیلوولیشدا هەمان ژمارە گەڕێندرابوونەوە. ئۆکراینا پێشتر رایگەیاند، لە گۆڕینەوەکانی پێشوودا مۆسکۆ تەرمی سەربازە کوژراوەکانی رادەستی کیێڤ کردووەتەوە.
 
ناوەندی هاوئاهەنگی رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم زووانە دەست بە پرۆسەی ناسینەوەی رووفاتە گەڕێندراوەکان دەکەن و سوپاسی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سووریان کرد بۆ ئەو رۆڵەی لە پرۆسەکەدا گێڕایان.
 
لەوکاتەوەی رووسیا لە شوباتی 2022دا هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، دەیان هەزار سەرباز لە هەردوولا کوژراون، هەرچەندە هیچ لایەنێکیان بە شێوەیەکی رێکخراو داتای قوربانییەکانی خۆیان بڵاوناکەنەوە.
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە شوباتی ئەم ساڵدا رایگەیاندبوو، ئۆکراینا زیاتر لە 46,000 سەربازی لەدەستداوە و دەیان هەزاری دیکەش بە بێسەروشوێن دادەنرێن.
 
بی بی سی و دەزگەی سەربەخۆی میدیازۆنا دەڵێن، کوژرانی زیاتر لە 135,000 سەربازی رووسییان لە هەڵمەتە سێ ساڵ و نیوییەکەدا تۆمار کردووە و پێشبینی دەکەن ژمارەی راستەقینە زیاتر بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.