سوێد وڵاتینامە لەوانە وەردەگرێتەوە کە 'تاوانکار و مەترسیدارن' بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکە

25-01-2025
رووداو @Rudawkurdish
ئاڵای سوێد و باڵەخانەیەکی حکومەتی وڵاتەکە
ئاڵای سوێد و باڵەخانەیەکی حکومەتی وڵاتەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوێد ئامادەکاری دەکات بۆ دەستکردن بە لێسەندنەوەی وڵاتینامە لەو کەسانەی وەکو تاوانکار و مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە دەزانرێن.
 
حکومەتی سوێد ئامادەکاری دەکات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ بەرامبەر ئەوانەی لەو وڵاتە تاوان دەکەن، یان وەکو خۆیان دەڵێن دەبنە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی سوێد؛ رێوشوێنە نوێیەکە، لێسەندنەوەی وڵاتینامەیە (پاسپۆرتە) لەو کەسانە.
 
پارتەکانی نێو حکومەتی سوێد رێککەوتوون کە ئەوانەی جگە لە پاسپۆرتی سوێدی پاسپۆرتێکی دیکەشیان هەیە، ئەگەر تاوانیان کرد، راستەوخۆ پاسپۆرتە سوێدییەکانیان لێ وەربگیرێتەوە.
 
بەپێی دەستووری سوێد، ناکرێت وڵاتینامە لە کەسێک بسەندرێتەوە کە بووەتە سوێدی؛ بۆیە ئەو پارتانە رێککەوتوون دەستوور هەموار بکەنەوە.
 
پارتەکانی دەرەوەی حکومەت، جگە لە دیموکراتەکان کە پشتیوانیی حکومەتی ئێستا دەکەن، لەگەڵ ئەوەدا نین بڕیاری وا بدرێت. ئەو پارتانە بریتین لە چەپەکان، چەپی نێوەڕاست و سەوزەکان.
 
وەزارەتی کۆچبەریی سوێد دەڵێت، ئێستا 600 کەس هەن بەپێی یاسا بەربژێرن بۆ وەرگرتنی وڵاتینامەی سوێدی، بەڵام لە تۆماری دەوڵەتدا وەکو هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی سوێد ناسێندراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە