گەنجێکی ئەفغانستانی لە ئەڵمانیا سوپەرمارکێتێک دەشێوێنێت

54 خولەک له‌مه‌وپێش
کەهی مەحموود
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی تەمەن 27 ساڵی ئەفغانستانی لە شارۆچکەی ئاڵتێنبورگ-نۆرد لە هەرێمی تۆرینگنی ئەڵمانیا چووە نێو سوپەرمارکێتێک و لە 15 خولەکدا زیانێکی زۆری بە کەلوپەلەکان گەیاند. پۆلیس دەڵێت، "باری دەروونیی جێگیر نەبووە."
 
رووداوەکە لە مارکێتێکی "کاوفلاند" (Kaufland) روویداوە.
 
وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێ، گەنجە ئەفغانستانییەکە لە بەشی میوە و سەوزەوە دەستپێدەکات و دەیان کارتۆن و سندووق فڕێ دەداتە سەر زەوی، دواتر دەچێتە بەشی خواردنەوە و ئەوانیش تێکدەدات.
 
سەلینا رۆڵە، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەکە بە میدیای ئەڵمانیای راگەیاند، "هاووڵاتییەکە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵی ئەفغانستانییە و لە دۆخێکی دەروونیی تایبەتدا بووە، بۆیە بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە." هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، زیانی کەلوپەلە تێکدراوەکان بە "چەند هەزار یۆرۆ" دەخەمڵێندرێت.
 
لە ڤیدیۆکاندا کە لەلایەن کڕیارەکانەوە تۆمارکراون، دەردەکەوێ کارمەندانی مارکێتەکە هەوڵی هێورکردنەوەی گەنجەکە دەدەن. کارمەندێک لێی دەپرسێت، "بۆچی وا دەکەیت؟ تکایە بەسە و خۆت ئارام بکەرەوە." لە بەرامبەردا کاتێک کارمەندێکی دیکە دەڵێت، پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەن، گەنجە ئەفغانستانییەکە دەوەستێت و دەڵێت، "بەڵێ، تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکەن."
 
ژمارەیەک لە کڕیارە ئەڵمانییەکان دەستوەردان دەکەن و گەنجەکە رادەگرن تاوەکو پۆلیس دەگاتە شوێنی رووداوەکە.
 
نەبوونی پاسەوان لە کاتی رووداوەکەدا دەنگدانەوەی هەبووە. گوتەبێژی مارکێتی کاوفلاند بە میدیاکانی راگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەن بۆچی لەو کاتەدا هیچ پاسەوانێک لەو لقەیاندا نەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتیی جەنگی گیرڵد فۆردی ئەمریکی

گەورەترین فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا تووشی کێشەی ئاوەڕۆ بووە

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد، کە گەورەترین و گرانبەهاترین کەشتیی جەنگیی ئەمریکایە و وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێران هێنراوەتە دەریای نێوەڕاست، دووچاری کێشەیەکی شەرمەزارکەر بووەتەوە.