ئەمریکا پلانێکی 15 خاڵی بۆ ئێران نارد؛ مەرجی قورس و ئاگربەستی یەک مانگی تێدایە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمریکا پلانێکی 15 خاڵیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، کە تێیدا مەرجی زۆر تووند بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و کردنەوەی تەنگەی هورمز دانراوە.
 
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری دوو بەرپرسی نەناسراوەوە بڵاویکردەوە، واشنتن ئەم پێشنیازەی لە رێگەی پاکستانەوە گەیاندووەتە تاران، کە ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری نیشانداوە. 
 
بەپێی پلانەکە، ئەمریکا و ئێران ئاگربەستێکی یەک مانگی رادەگەیێنن تاوەکو لەو ماوەیەدا لەسەر بنەمای ئەو 15 خاڵە دانوستاندن بکەن.
 
یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی پلانەکە داوای راگرتنی تەواوەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناو خاکی ئێران دەکات. هەروەها دەبێت تاران هەموو ئەو مادە پیتێنراوانەی کە لایەتی رادەستی لایەنی سێیەم بکات، چونکە ئەمریکا و ئیسرائیل بڕوایان وایە ئێران دەتوانێت لە رێگەیانەوە بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات.
 
بەگوێرەی تایمز، خاڵێکی دیکەی گرنگی پێشنیازەکە، پابەندکردنی ئێرانە بە رێگەدان بە هاتووچۆی بێبەربەستی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمزدا. 
 
تاران دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، وەک تۆڵەسەندنەوە ئەو تەنگە ستراتیژییەی پەکخست، کە ئەمەش بووە هۆی بازدانی نرخی وزە لە جیهاندا. لە بەرامبەر جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە، ئەمریکا بەڵێنی داوە هەموو سزاکانی سەر ئێران لابدات.
 
لە پێشهاتێکی سەرنجڕاکێشدا، پلانەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا ئامادەیە هاوکاریی ئێران بکات لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی مەدەنی لە وێستگەی (بووشەهر). تاران رۆژی سێشەممە ئیسرائیلی تۆمەتبار کردبوو بەوەی هێرشی کردووەتە سەر ئەو وێستگەیە.
 
بەپێی راپۆرتەکان، لەم پلانە نوێیەدا هیچ باسێک لەسەر گۆڕینی سیستمی فەرمانڕەوایی ئێران نەکراوە.
 
ئەم دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینیی خۆی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن نیشانداوە. جەنگی ئێستا لە 28ـی شوباتەوە و بە کوشتنی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دەستی پێکردووە و ناوچەکەی خستووەتە ناو بارودۆخێکی یەکجار ئاڵۆزەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و ئەنتۆنی ئەلبانێز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لەکاتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە. وێنە: Lukas Coch /AP

دوای 8 ساڵ دانوستاندن ئوسترالیا و یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتنێکی مێژوویی بازرگانی و بەرگرییان واژۆ کرد

ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و ئەنتۆنی ئەلبانیزی، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا رێککەوتنێکی مێژوویی بازرگانیی ئازادیان واژۆ کرد. ئەم رێککەوتنە کە هەشت ساڵ بوو گفتوگۆی لەسەر دەکرا، لە کاتێکدا دێت کە جیهان بەهۆی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە لە دۆخێکی نادیاری ئابووریدایە